ناو: سەفین
ناوی باوک: عوسمان عەبدوڵڵا جەمال
ڕۆژی لەدایکبوون: #1961#
ڕۆژی شەهیدبوون: #1987#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #شەقڵاوە#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
سەفین عوسمان عەبدوڵڵا، لە ساڵى 1961 لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازی تەواوکردووە و پیشەکار بووە لە ناو بازاڕى شەقڵاوە. دایکی ناوی (بەدیعە قادر عەزیز) بووە و برایەکی لەگەڵ خۆی لە سێدارەدراوە بە ناوی (نەریمان) .
$خەباتنامە$
سەفین عوسمان ئەندامى یەکێتی قوتابییانی کوردستان بووە. برایەکی پێشمەرگە بووە و سەر بە ناوچەی شەقڵاوە بووە، بەم هۆیەوە بەبەردەوامی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى ڕژێمى بەعس چاودێریان دەکران، ناوبراو خۆی و برایەکی بچووکی لە ڕێکخەر و پیشڕەوانی خۆپیشاندانی ساڵى 1987ى شەقڵاوە بوونە، هەر لەبەر ئەمەش ڕۆژێک دوای خۆپیشاندانەکە دەستگیردەکرێن و لە ئەمنی هەولێر و دوای شەش مانگ لە بەندکردن، هەردوو برا بە یەکەوە لە سێدارە دەدرێن و شەهید دەبن.[1]