Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 518,902
Bilder 106,237
Bøker 19,341
Relaterte filer 97,356
Video 1,397
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
Bibliotek
Det som var vanskelig å lev...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
ئەزمە و بەدیل
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەزمە و بەدیل

ئەزمە و بەدیل
ناوی چیرۆک: ئەزمە و بەدیل
ساتیرەچیرۆک
ناوی نووسەر: هێرش ڕەسوڵ
حەماسەت گرتبوی. دەماری ملی لەرادەبەدەر بەرزبووبووەوە. چاوەکانی بز کردبونەوە. پەنجەی دۆشاومژەی دەستی ڕاستی ڕادەوەشاند و بە دەنگێکی قرخن هاواری دەکرد:
- ئاخر پێم ناڵێن ئێوە لە چیتان کەمە؟ بیرتان چۆوە ئێمە ئەم گوندە مان لە چییەوە کرد بە چی؟ بەخوا وێرانەیەک بو بۆ خۆی. جادەمان بۆ ڕاکێشا. مەکتەب و خەستەخانەمان بۆ درووستکردن. منداڵی داماوی ئێمە بە کوێرەوەریی زۆر دەچن لە مەکتەبەکانی شار دەخوێنن، هی ئێوەش لەپاڵ ماڵەکانی خۆتانەوە.
خۆتان هەر دەرد و نەخۆشییەکتان هەبێت، لە بنکەی تەندرووستیی گوند عیلاج دەکرێن، بۆ ئەمەش ئێمە دەبێ بۆ کۆکە و هەڵامەتێکی بەسیت بە ناچاری بچینە شار و لە موستەشفا دەولییەکان کۆڵێ فەحس و فحوسات بە تەشتێ دۆلار و یۆرۆ بکەین. بیرم نایە عەمودی کارەبامان بۆ داناون، چەند ساڵێکیشە وایەرمان بۆ لێ بەستون و کارەباتان هەیە.
بۆ مەسەلەی ئاو-یش، کانیی گوندمان بۆ پاراستون، نەمانهێشتوە ئەو میراتە گەورەیەی باووباپیرانمان لەوە پیس و لێڵتر بێت، بۆ ئەمەش ئێمە خۆمان دڵمان نایە لە و ئاوە بخۆینەوە، تاکو کەم نەکات، قیروسیامان لە نەفسی خۆمان کردووە، ئاوی موقەتتەری کەس نازانێ چۆنی دەبە و پەرداخ لە شارانەوە دێنین.
ئا بیرم کەوتەوە، باسی تیجارەت و هاوردەمان کرد، دەزانن ئەم گوندە شیرینەمان کردۆتەوە مەرکەزێکی گەورەی تیجاری. ئیتر بازاڕی ڕەش نەماوە، ئێمە بازاڕی ئازادمان بۆ کردنەوە، چیتان دەوێ هەمانە، لە پەنیر و کەرەی ئێرانییەوە بۆ ماستی تورکی و یۆنانی و هەنگوینی کلۆرەدارەکانی سعودییە، لە میوەجاتی وڵاتانی عەرەبییەوە بۆ سەوزە و تەماتە و خەیاری ئێران، بۆ خەڵوزی چینی، جلوبەرگی ڕەسەنی گوندی خۆمان بە دەست و پەنجەی وردیلانەی خوشک و برا چینییەکانمان، ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەی خۆتان و ماڵ و منداڵتان لە دەست بۆنی قشپل و ڕیخ و تەپاڵە نەجاتتان بێ و چیتر لە و گەرما و سەرماتاقەتپڕوکێنەی گونددا شوان و گاوانی و جوتیاری و کار و کاسبی نەکەن.
هەمو گوند، بە ژن و منداڵ، گەورە و بچوک، تەنانەت پیر و پەککەوتەوە ئاگادارکرابونەوە کە لە ئانی وتارە نایابەکەدا لە گۆڕەپانی گوند ئامادەبن.
پیاوانی کوێخا، بە هەموانیان ڕاگەیاندبو، ئەورۆژە مەکتەب و خەستەخانە و دائیرە و دەوائیر و هیچ کار و کاسبییەک نییە. ئەگەر مردوشن، بە جەنازەکەوە لەوێ، لەبەر قرچەی گەرما، بە پێوە دەوەستن و تەنیا بۆتان هەیە چەپڵە لێبدەن و هوتافی (بژی، بژی) و ڕەزامەندی بۆ جەنابی کوێخا بکێشن. کەسمان ناوێ دەموچاوی بدابەیەکدا، یان لەبەر خۆیەوە ورتەورت بکات، یاخود چرپە چرپ لەگەڵ تەنیشتەکەی قسەبکات.
کوێخا تا چەپڵەی بۆ لێدەدرا، زیاتر کەیفی بە خۆی دەهات و دەنگی لێهەڵدەبڕی. جار جار تەماشایەکی ئەملاولای خۆی دەکرد و هەستیدەکرد لەگەڵ هەر چەپڵەیەکدا بست بست باڵا دەکات.
وتارە مێژوییە دورودرێژەکەی کوێخا لەبەر سێبەری ستەیجی نێودەوڵەتیی گوندی (ئاشی نەزان) بو، کە شارەزایان بە کەپر و دار و درەخت درووستیانکردبو.
یەکێک لە پیاوە هەرە متمانەپێکراوەکانی موکەببەرەکەی بۆ کوێخا گرتبو، ئەویش بە قاتە شاڵە شینکییە زۆر تازەکەیەوە، کە ئەوەندە نەدەبو لە کوێخای گوندەکەی ئەولاوە بە دیاری بۆی هاتبو، وەستابو، بە فیزێکەوە دەستی چەپی خستبوە بەر پشتێنە گوڵگوڵەکەی، و دەستی ڕاستیشی کردبوە هاوکاری دەم و زمانی، تاکو بە ڕەوانترین شێواز بیروڕاکانی (دامەزراوەی کوێخایەتیی گوندی ئاشی نەزان) بە هاوگوندانی بگەیەنێ و تازەترین ئەحداس و مەوقیفەکان دەربارەی ڕەوشی ئەمڕۆی گوند و ناوچەکەیان بۆ لێکبداتەوە.
لەوەدەچو ڕاوێژکارەکانی، کوێخایان لە میدیاکانی گوند پڕکردبێ و بە تابوری پێنجەم هەژماریانکردبن. بە تایبەت باسی هەریەک لە: ڕۆژنامە ی (چاوی گوند)، گۆڤار ی (ئاشەوان)، ڕادیۆی (نەزان ئێف ئێم)، تەلەڤزیۆنی (نەزان سات)، سایتی (نەزان ویکیلیکس) و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی: (شەوچەرە)، (کانیی ژنان) و (حەوزەکەی بەر مزگەوت)یان بۆ کردبو، گوایە دژی خۆت و دامەزراوە و بڕیارەکانت هەواڵ و زانیاری و وتاری ناڕاست و پڕ لە ناوزڕاندن بڵاودەکەنەوە.
دوای دو ئحم، وەک نیشایەک بۆ مسەیتەری، و بۆ ئەوەی کەمێک توڕەییەکەشی بشارێتەوە، کوێخا دەستیکردەوە بە وتەکانی:
بیستومە لەملاولا و لە ئیعلامی تەقلیدی و کۆمەڵایەتییەوە ڕەسم و ڤیدیۆی قۆڕ دادەبەزێنن و باسی نەبونی موچە و ئاو و کارەبا و بەنزین و نەوت و غاز و ئەو شتانە دەکەن. ئاخر تو ویژدانتان من بۆ ئەوە حوڕڕییەتم بۆ فەراهەمکردون؟ لەمانەش ناخۆشتر ماوەیەکە سەری زمان و بنی زمانتان بوەتە باسی (ویلایەتی کوێخایەتی)، گوایە موددەم بەسەرچوە و یەکێک دەخەنە شوێنم.
پاش ئەوەی کوێخا کەمێک وەستا و بە چاو ئاماژەی بۆ کوپەکەی سەر مەنەسەکە کرد، یەکێک لە نۆکەرەکانی کوپەکەی بردە لای زاری و کوێخاش شلەمەنییەکەی خواردەوە، کە دیارنەبو ئاو بو یان عەرەق! لەوکاتەشدا، لە دڵی خۆیدا و بە بێ ئەوەی دەمی بجوڵێنێت، دەیگوت: من ئێوەم لە پشتە ئێوە، تا ئێوە بمێنن، تا دەنگی ئێوە هەبێ، تا بێدەنگیی ئێوە بەردەوام بێ، تا چەپڵەی نەزانانەی ئێوە ببیستم، تا چەمانەوەی بەردەوامی ئێوە ببینم، من هەر کوێخایەکەی جارانم، دڵنیابن.
ئینجا دەستی بە سمێڵە ڕەشکراوەکەیدا هێنا و درێژەیدایەوە:
- ئاخر بیرتان چۆوە، جاران چۆن بون و ئێستا چۆنن؟ جاران چییتان هەبو و ئێستا خاوەنی چیین؟ ئااای چ قەومێکی زاکیرە زەعیفن!
من هەمو قیتاعەکانی گوندم پێشخست، کەرتی کشتوکاڵ، بازرگانی، پیشەسازی... تەناتەت نەمهێشت لە دەرهێنانی سامانی ژێر زەویش ئێوە ئەزێت بکێشن، خۆم لەگەڵ کۆمپانیای شاری پێشکەوتو ڕێککەوتوم، ڕێککەوتنی ماوەدرێژ، خۆیان بۆمان دەردەکەن و بۆشمان بەڕێدەکەن و بۆشمان دەفرۆشن، ئیتر کێشەتان چییە؟
من هەموتانم حەساندەوە، لە کۆڵ و جوتکردن و شەنە و دەغڵ و دان و توتن و گوڵەبەڕۆژە و مەرەزە و فەلاحەتی و ڕەنجکێشانم کردنەوە. زۆربەتانمان کرد بە پۆلیس و ئاساییش و حەرەس قەریە و گوندپارێز. هەندێکتانم کردە خانەنشین بێ ئەوەی ڕۆژێ لە ڕۆژان بۆ یەک دەقیقە ئەم گوندەتان پاراستبێت. بەشێکیشتان بندیوار و بەرسێبەر و موفتەخۆر.
دوای ئەوەش، ئاڕاستەی وتارەکەی بە لای لاواندا گۆڕی:
- گەنجان، لاوان پێم ناڵێن بۆ کوێ دەڕۆن؟ سەری خۆتان بۆ کام گوند و شار و مەملەکەت هەڵدەگرن.
ئینجا بە دڵی پڕ و چاوی بە گریانەوە، بە نەغمەیەکی ناخۆشەوە دەڵێت: ئاخر چۆن دڵتان دێ ئەم گوندە جوان و قەشەنگە جێبێڵن.
یەکێک لە حیمایە تایبەتەکانی بە پارچەیەک کلێنس فرمێسکەکانی کوێخا دەسڕێت. کوێخا بەردەوامدەبێت:
- قەسەم بە گیانبەختکردوانی ڕێگای ڕزگاریی گوندەکەمان.. سوێند بە خاک و ئاو و دار و درەختی ئەم بەهەشتە، هیچ گوند و شارەدێ و شار و مەملەکەتێک بە قەد ئێرە خۆش نییە. بڕواتان هەبێت. من هەمویم دیوە، هەموی گەڕاوم، کاتێ بە دوای دۆزی ڕەوای ئێوەی چەوساوەوە بوم، کاتێ پێ بە پێ بە دوای مافی ئێوە لە هەمو دەرگاکانم دەدا، زۆر مەکانی عەجیب و غەریبم بینین، بەڵام هیچیان ناگەن بە تۆز و خۆڵی ئەم جەننەتە.
کوێخا بە حەماسەتەوە دەیگوت: گەنجی هیچ شوێنێک بارتەقای گەنجی ئەم دێیە خۆشبەخت و ئاسودە نییە. ئەوەتا منداڵ و جحێڵە نەگبەتەکانی خێزانەکانی ئێمە، کە بە ناچاری و لە ترسی دوژمنی بەدکار ئاوارەی ئەو شار و سەڵتەنەتانە بون، ئێستا لە خراپترین دۆخی ڕۆحی و دەرونی و جەستەیی و تەندرووستییدان، بەردەوام فرمێسک بۆ مەوتنی باب و باپیرانیان دەڕێژن. قەناعەتتان هەبێت، کاتێ لەگەڵ گێل فرێند و بۆی فرێندەکانیشیان دەچنە مەسبەح و دیسکۆ و پۆپ و نایتکلەپەکانیش هەر بیریان لێرەیە و تۆزقاڵێک چێژ وەرناگرن.
- لاوانی عەزیزی (ئاشی نەزان)!
ئێوە نەوەی نوێی ئەم گوندەن، ئاییندە بۆ ئێوەی خوێنگەرمه، ئیتر چۆن دڵتان دێت ئەم باوەشە گەرمە جێبێڵن، ڕێی هات و نەهات بۆ دەگرنەبەر؟ دڵنیام دوایی پەنجەی پەشیمانی دەگەزن، بەڵام دادتان نادات. بیریشتان نەچێت مادام خۆتان بڕیارتان داوە و خۆتان ئەم ڕێگەیە هەڵدەبژێرن، ئێمە تەحەممولی هیچ مەسئولیەتێک ناکەین.
کوێخا هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و بە توڕەییەکی زۆرەوە دەستی بە فەرمایشتەکانی کردەوە:
- ئێستا لە هەمولایەکەوە خەتەری گەورە لەسەر گوندەکەمان هەیە، هەڕەشەی کوشت و بڕمان لەسەرە. چیتر لە شارەدێوە بودجە و موچەمان بۆ نایەت، کەچی ئێوەی ناشکور تۆزێ تەحەممولتان نییە. چەند ڕۆژێکی کەمە ئەزمەی بودجە و موچە و نەوت و بەنزین و غاز و ئاو و کارەبا و...تاد پەیدا بوە بەرگەناگردن. ئای چ میللەتێکی سەیرن.
لە پڕ ژاوەژاوێک لە پشت گوندەوە بیسترا، وردە وردە لە شوێنی خوتبە مێژوییە دورودێژەکەی کوێخا نزیکدەکەوتەوە. سەرەتا کوێخا سورهەڵگەڕا و زۆر شڵەژا، وەستان و پچڕان کەوتە نێو قسەکانی، بەڵام کاتێ یەکێک لە پاسەوانە تایبەتەکانی لەسەر درەختێکی بەرانبەرییەوە بە دەست و پەنجە ئاماژەی (ئۆکەی) بۆ کرد، ئاهێکی بەبەردا هاتەوە و لە ژێر لێوەوە بزەیەکی کرد.
مەجموعەیەک بە جلی ئاڵوواڵاوە، بە چەند گوێدرێژێکەوە، کە پێدەچو لە گوندەکەی ئەوبەرەوە تەشەریفیان هێنابێت، خۆیان بە ئاپۆڕاکەدا کرد و کەوتنە هاوارکردن: کوێخا بەدیلی نییە. کوێخا نموونەی نیە.. ئەگەر نەمێنێ کوێخا، کێ جێگامان بۆ ڕاخا؟.. کێ پێی خۆشە با وس بێ، هیتر بمرێ لە داخا.
کوێخاش وا خۆی پیشاندا گوایە گرنگی بە هوتافی ئەو گروپە نادات. دەستیکردەوە بە وتارەکەی:
- هاوگوندانی بە شەرەفم.. جەماوەری خۆشەویست و شیرینی گوندی (ئاشی نەزان)!
هەمو ئەو شتانەی ئێوە ناوتان ناون کێشە و ئەزمە و قەیران بەد یلیان هەیە. موچە دوادەکەوێت، سەبر و تەحەممولتان هەبێت، مەسرەف کەم بکەنەوە، ئەوەندە مەچنە گەشت و گەڕان و سەیران و سەفا، هەمو هەفتەیەک گۆشت و پڵاو مەخۆن، هەمو جەژنێک جل و پێڵاوی تازە مەکڕن، واز لە کڕینی ڤێللا و خانو و شوققەی سیتی و گوندەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و ئیتاڵی و فرەنسی و خەون و خەیاڵ و باخ و شاخ و چیا بهێنن، خانوە قوڕەکانتان بیرچۆتەوە؟ چیتر منداڵەکانتان مەنێرنە مەدرەسە گرانبەها سیستم ئەوروپی و ئەمەریکییەکان، ئەی (سوید)یش ئەوروپا نییە. (سیستمی ئاشی نەزان) عەیبی چییە؟
کارەبا نییە. بەدیل هەیە، دەچینەوە سەر چراڕەشکەکانی سەردەمی باب و باپیرانی نەمرمان. ئاو نیه، بەدیل هەیە، زۆر بە کەمی ئاو دەخۆینەوە، جەژناوجەژن خۆمان دەشۆین، دەست بە ئاوەوە دەگرین. نەوت و غاز نییە. بەدیل هەیە، تەپاڵە بۆ چێشتلێنان بەکاردێنین. بەنزین نییە. سەیارەکانمان دەسوتێنین، بە سواری گوێدرێژ هاتوچۆ دەکەین، یان هەر بە پێ، بۆ سیحەتیشمان باشە.
بۆیە چەندبارەی دەکەمەوە: هەمو ئەو شتانەی ئێوە ناوتان ناون کێشە و قەیران بەد یلیان هەیە، بەڵام باش باش بیزانن و وەکو ئەڵقە بیکەنە گوێچکە گرانەکانتانەوە: تەنیا من بە دیلم نییە. من! [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 350 ganger
HashTag
Koblede elementer: 2
Biografi
Datoer & Events
Gruppe: Artikler
Publication date: 28-09-2015 (9 År)
Bok: Story
Byer: Rania
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: Sør- Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 25-11-2022
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 25-11-2022
Dette elementet nylig oppdatert av ( زریان سەرچناری ) på : 25-11-2022
URL
Dette produktet har blitt sett 350 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Actual
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Det som var vanskelig å leve med
21-03-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Det som var vanskelig å leve med
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 518,902
Bilder 106,237
Bøker 19,341
Relaterte filer 97,356
Video 1,397
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.625 andre!