قوباد تاڵەبانی: ئامادەیی هەموو هاوکارییەکین بۆ لێقەوماوانی ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی
پەیامێک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
ڕووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی
هەموومانی ماتەمبار کرد.
لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکە دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام لەسەر هێڵم بۆ هەر کارێکی پێویست، لەئێستادا هەموو هێزە ئەمنی و
پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی بەهاناوەچوونی قوربانیان و
ڕزگارکردنیانن و نەخۆشخانەکانمان بەهەموو توانایانەوە
لەئامادەییدان.
لەڕۆژانی داهاتوودا لێکۆڵینەوەی ورد دەکرێ لەپێناو ڕێگەگرتن لەدووبارەبوونەوەی کارەساتی لەم شێوەیە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 721 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!