ناونیشان: پێگە و گرنگی چیرۆکی منداڵان
ناوی نووسەر: #کاروان عەلی محەمەد#
بێگومان پێگەی چیرۆکی منداڵان لە ئەدەبی کوردی و پێگەیاندنی منداڵان، زۆر ڕوون ئاشکرا دیارە، چونکە چیرۆکی منداڵان کاریگەرییەکی زۆر ئەرێنی دروست دەکات لەسەر هزر و پێگەیاندنی منداڵان، چیرۆک لەڕووی پەروەردەییەوە هۆکارێکی زۆر سەرەکییە بۆ ئاشنا بوون و فێرکردنی منداڵان لە بەخشینی زانیاری و فێربوونی چۆنییەتی مامەڵەی نێوان کەساییەتییەکان و چۆنییەتی گفتوگۆ - دیالۆگ و تەنانەت جۆرەکانی دیالۆگیش، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆ لە سەر ژیانی منداڵ دروست دەکات، هەربۆیە گومانی تێدا نییە منداڵ زیاتر لە ڕێگای دیالۆگەکانی چیرۆک و کاراکتەرەکانەوە - کەسایەتی زیاتر فێر دەبێت و زیاتر زانیارییەکانی ناو چیرۆکەکە وەردەگرێت، نەک بەشێوەی ڕاستەوخۆ، ئەمەش پەیوەندی بە لایەنی سایکۆلۆژیای منداڵەوە هەیە، هەربۆیە چیرۆکی ئەکادیمی و پڕ زانیاری بۆ منداڵان، ئاڕاستەی ڕێڕەوی ژیانی منداڵ دەگۆڕێت بەدیووە ئەرێنییەکەی، چونکە منداڵ لە ڕێگای یاری و چیرۆک وێنەو جوڵەو دیالۆگەوە زیاتر فێردەبێت، هەروەها ناکرێت لە دنیای پێگەیاندنی منداڵان و گرینگی چیرۆکی منداڵان جۆری کەساییەتییەکان، شوێن و ڕەگەز و لایەنی دەروونی و باری کۆمەڵایەتی و پەیوەندی نێوان کەساییەتییەکان لەبیر بکرێت، چونکە هەموو ئەوانەی سەرەوە پەیوەندی بە چنینکاری چیرۆکەوە هەیە و چیرۆکیش ڕاستەوخۆ لە ڕووی پەروەردەو سایکولۆژییەوە پەیوەندی پتەوی لەگەڵ پێگەیاندنی منداڵدا هەیە، هەربۆیە چیرۆک هۆکارێکی فێرکاری سەردەمییە لەئێستادا، هۆکارێکە منداڵ خۆجێی لەگەڵ کەساییەتییەکانی ناو چیرۆکە کە دەکات و بەزووترین کات دیالۆگی کەسایەتییەکان ئەزربەر دەکات، ئەمەش جارێکی تر گرنگی چیرۆکمان لە ڕووی پەروەردەو سایکۆلۆژی و پێگەیاندنەوە بۆ ڕوون دەکاتەوە، چیرۆکی پەروەردەیی، وێنە لە هزری منداڵ دروست دەکات، وا لە منداڵ دەکات مێشکی فروان بێت، خۆی بتوانێت بڕیار بدات، وەکو کەساییەتییەکانی ناو چیرۆکەکان ئاریشە و کێشەکانی ڕۆژانەی چارەسەربکات، چیرۆک جگە لەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی منداڵ بەهێز دەکات وا دەکات لەڕووی گفتوگۆ وە زۆر سەرکەوتووبێت و سڵ نەکاتەوە لەهەندێک کاردا، شەرمی منداڵ ناهێڵێت و هۆکارێکی بەهێزە بۆ ئاڕاستە کردنی منداڵ بەشێوەیەکی تەندروست بۆ ناو ژیانی تایبەتی و هاوتەمەنانی وەک خۆی، تەنانەت ناو کۆمەڵگاش، چیرۆک لەڕووی مێژییەوە مێژووەکەی کۆنترە لە ئۆپەرێت و هۆنراوە، چونکە پێویستی مرۆڤ بووە بۆ ژیان و گێڕانەوە، بۆ منداڵ و تەنانەت گەورەکانیش، هەربۆیە چیرۆک خاوەنی چەندین تایبەتمەندی و بنەمایە، ئەگەر هەموو بنەما و تایبەت مەندییەکانی بەشێوەیەکی زانستی دابڕێژرێت، بێگومان منداڵی بلیمەت و سەرکەوت و بەهۆی چیرۆکەوە دروست دەبێت و دەبێتە خاڵی گۆڕانکای گەورە لەسەر ژیانی منداڵ و تەنانەت ڕاستە ڕێکردنی بەڕێگایەکی پەروەرەدەیی دروست، لە پێگەیاندن و بەڕێکردنی ژیانیدا. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 797 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!