Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 518,743
Bilder 105,895
Bøker 19,376
Relaterte filer 97,466
Video 1,395
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
Bibliotek
Det som var vanskelig å lev...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
ئێستاش هەر بەردێکی هەڵگورد حەجەرولئەسوەدە لای کورد
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێستاش هەر بەردێکی هەڵگورد حەجەرولئەسوەدە لای کورد

ئێستاش هەر بەردێکی هەڵگورد حەجەرولئەسوەدە لای کورد
هۆمەر دزەیی دەڵێ:
ئێستاش هەر بەردێکی هەڵگورد حەجەرولئەسوەدە لای کورد.
چەند سەرنجێک لەبارەی نووسینەکەی (پڕۆفیسۆر خالید محەممەد ساڵح)
چەند ڕۆژێکە لە سۆشیال میدیا بابەتی کوردستان پیرۆزترە یان مەکە؟ بووەتە جێی گفتوگۆ، هەرچەندە نەمدەویست لەو یارییکردنە بە هەستی خەڵک جا چ نیشتمانی و نەتەوەیی بن یاخۆ ئایینی، قسەیەک بکەم، چونکە ئەو پرسیارە وەک ئەوەیە بە منداڵێکی بچووک بگوترێ دایکت خۆشتر دەوێ یان باوکت؟
بە دەگمەن کۆمێنت لەسەر پۆستی فەیسبووک دەنووسم. پۆستێکم بینی کە کەسێک بە ناوی پڕۆفیسۆر خالید محەممەد ساڵح نووسیبووی. ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام و وایکرد ئەو ڕوونکردنەوەیە بنووسم، ناسناوە زانستییەکە بوو کە پرۆفیسۆرە.
بە لامەوە ئاسایی بوو ئەگەر بانگخوازێک ئەو قسانە یان قسەی لەوە ئەولاتریش بکا، بەڵام بۆ کەسێکی ئەکادیمی بە پێویستم زانی ئەو وەڵامە بدەمەوە، لەبەرئەوەی ناسناوی پرۆفیسۆر بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و دەبێ جیهانبینی ئەکادیمی هەبێت و خۆی بە بەرپرس بزانێ بەرانبەر هەموو وشەیەک کە دەینووسێ.
ئەگەر کەسێکی بانگخواز یان گەنجێک لە لێکدانەوە و بەڵگەهێنانەوە ورد نەبێت، دەشێ بە ئاسایی لێی وەربگیرێ، بەڵام پرۆفیسۆرێک لە پسپۆری خۆی ورد نەبێت، یان بەهەمان هەناسەی بانگخواز بنووسێ، ئەوە دەبێتە کەمکردنەوە لە بەهای ناسناوە زانستییەکە. بۆیە بەلانی کەمەوە دەبێ هەست بەوە بکات کە بیرکردنەوەی ئەکادیمی لەگەڵ بیرکردنەوەی میدیایی یان ئاینی، جیاوازە. ئەو مافی خۆیەتی چۆن بیر دەکاتەوە، بەڵام بە ناونیشانی پرۆفیسۆریی شت بنووسرێ، ئەوا دەبێتە بەرپرسیاریەتی ئەکادیمی.
بۆیە بە پێویستم زانی ئەو چەند خاڵە بخەمە بەر دیدی خوێنەران و بە هیوام نووسەری باسکراو، سوودی لی وەربگرێ.
1- خەڵکی ئاسایی باوەڕی هەرچۆنێک بێت، دەبێ ڕێزی لێ بگیرێ، ئەگەر شوینێک، گۆڕێک، کەسێک و تەنانەت دیاردەیەکی لەلا پیرۆز بێت، ئەوە پێوەندی بە باوەڕەوە هەیە و دەبێ وەک خۆی قبوڵ بکرێ و ڕێزی لێ بگیرێ. بۆ نموونە، باوەڕی شیعەکان کە لەم ڕۆژانەدا شین و لەخۆدانیان هەیە، وایە کە کەربەلا لە مەکە پیرۆزترە.
2- نووسەر تەحەدا دەکات و دەڵێ (هەر کەسیش پێی وایە لەڕووی شەرعییەوە خاکێکی تر لە خاکی مەکە پیرۆزترە، با بە بەڵگە بۆمان بسەلمێنێت). لەو دەربڕینەدا دوو هەڵە هەیە:
یەکەمیان پیرۆزی هەستە، دیاردەیەک نییە تابپێوری و بە بەڵگە بۆت بسەلمێنرێ، تەنانەت شەرعیش ناتوانێ پیرۆزی شتەکان بسەلمێنێ. لەبەرئەوەی هەستە و پێوەندی بە سۆزدارییەوە هەیە. نووسەر پێناسەی چییە بۆ پیرۆزی تا بە پێودانگی شەریعەت دیاریی بکەی؟. تەنانەت هەموو شتە پیرۆزەکان هەر لە (شەرەف) و ئاین و تەنانەت سەحابە و پیاوچاک، چ دەقێک یان ئایەتێک نییە داوات لێ بکات کە ئەوە پیرۆزە بزانی؟ ئایا دەتوانی بڵێی ئەسحابەکان کەسایەتی پیرۆز نین؟ بەڵام چۆن بەپێی شەریعەت دەیسەلمێنی کە ئەوانە پیرۆزن؟ لەلایەکی تریشەوە، کێشە ئەوەیە کام شەریعەت دەکەی بە پێوەر؟ شەریعەتی شیعە یان هی سوننە یان توندڕەوە #داعش#ییەکان؟
گۆڕی پێغەمبەر و حەسەن و حوسێن ئیمامی عەلی سەحابەکانی تر، پیرۆزە یان نا؟ لەلای هەندێ باڵی ئیسلامی پیرۆزە و لەلای هەندێکی تر پیرۆز نییە. کام شەریعەت دەتوانێ ئەوە یەکلا بکاتەوە. چۆن دەتوانی باوەر بە شیعە بێنی کە مەزاری حەسەن و حوسێن پیرۆز نین، یان کەربەلا لە مەکە پیرۆزتر نییە.
3- پرۆفیسۆر گوایە بە بەڵگەی شەرعی سەلماندویەتی کە مەکە پیرۆزترە. دەبا بزانین بەڵگەکانی چەند شەرعین؟ زۆر گرنگە هەڵگری ناسناوی پرۆفیسۆر خاوەنی ڕەئی تایبەت بە خۆی بێت و دنیابینی خۆی هەبێت. واتە وەک میدیاکار یان چالاکی فەیسبووک بیر نەکاتەوە.
با لە وتەکانی ورد بینەوە و سەیری ئەو بەڵگانە بکەین بزانین چۆن سەلماندویەتی مەکە پیرۆزترین شارە؟ لێرەدا مەبەستم ئەوە نییە لایەنگری ئەوە بکەم کە کامیان پیرۆزترە. ناشکرێ بە هیچیان بگوترێ پیرۆز نییە. لەبەرئەوەی پێوەندی بە باوەڕی تاکەکەس و تیگەیشتن و ڕۆشەنبیرییانەوە هەیە، بۆیە تەنیا مەبەستم ئەوەیە وەڵامێک بۆ پیاوە ئەکادیمییەکە بنووسم، لەپێناو ئەوەی هەست و سۆز لەگەڵ بابەتی زانستی تێکەڵ نەکرێ
4- نووسیویەتی دەڵێی (هەر کەسێک کە خۆی بە مسوڵمان بزانێت، دەبێت بەپێی پێوەر و بەڵگە شەرعییەکان لێی بڕوانێت، نەک بەپێی پێودانگی نەتەوەیی یان نیشتمانی یا دارایی یان سۆزداری) هەموو پیرۆزییەکان بەپێی پێودانگی سۆزدارین و ناکرێ سۆزداری لە پیرۆزی جیا بکرێتەوە. شیعەکان ئەگەر سۆزیان بۆ کەربەلا نەبێت لەلایان پیرۆز نابێت. ئایا هیچ پیرۆزیەک بەبێ سۆزداری دەبێت؟ دەکرێ تۆ مەکە بەلاتەوە پیرۆز بێت بەبێ سۆزداری؟. بەلای هەندێ خەلکەوە گۆڕەکەی کاکەحمەدی شێخ، نیشتیمان، موقتەدا سەدر، پیرۆزن. بۆ زانیاریشت زۆربەی ڕێبازی سۆفیگەرییەکان لەگەل شەریعەت تەبا نەبوونە تا پیرۆزی بە بەڵگەی شەریعەت بپێورێ. هەمیشە تەریقەت و شەریعەتیان بە دوو شێوەی جیاواز بینیوە، بۆیە سەرچاوەی پیرۆزییان لە شەریعەت وەرنەگرتووە، بەڵکو لە تەریقەتیان وەرگرتووە. وەک ئەو هەزاران دەروێشەی کە لە دەوروبەرماندا هەن. ئیتر ئەو حوکمدانەت کە دەڵێی (هەر کەسێک کە خۆی بە مسوڵمان بزانێت، دەبێت بەپێی پێوەر و بەڵگە شەرعییەکان لێی بڕوانێت، نەک بەپێی پێودانگی نەتەوەیی یان نیشتمانی یان دارایی یان سۆزداری). قورسە و زانستی نییە.
5- چەند بەڵگەیەک دەهێنیتەوە بۆ پیرۆزی شاری مەکە، لەوانە خاڵی یەکەم کە دەڵێی (خوای گەورە لە قورئاندا (2) جار سوێندی پێ خواردووە). ئەم تێگەیشتنەی ئێوە لە لێکدانەوەی ئاینیش زۆر دوورە. تەنانەت ئەو بەڵگەیە گوایە بەڵگەی شەرعییە، بەهۆیەوە قەناعەت بە خەڵک دەهێنی، کەچی بە بەڵگە دانانرێ. لەبەرئەوەی سوێندخواردنی خوا نابێتە بەڵگەی پیرۆزی. واتا کە خوا سوێندی پێ دەخوا نابێتە هۆی ئەوەی پیرۆز بێت. لە قورئاندا سوێند بە زۆر شتی تریش خوراوە، بەڵام نە لە کۆمەڵگەی ئێمە و نە لە کۆمەڵگە مسوڵمانەکانی تریش، پیرۆز نین. بۆ نموونە (زەیتون، هەنجیر، قەڵەم، ئەسپ، چیای تور، شەورۆژ، خۆر، ئەستێرە، هەور، کەشتی، با و ڕەشەبا. ئەو شتانە کۆمەلگە بە پیرۆزی نەبینیون. خەڵک ڕۆژانە هەنجیر و زەیتون دەبینن و دەیخۆن و کەس هەست ناکات ئەوە میوەیەکی پیرۆزە و بە چاوێکی پیرۆزەوە سەیری ناکەن. تەنانەت جیای ناکەنەوە لە میوەکانی تر. هەمان ئەو هەستەی بۆ مۆز و سێو هەیانە، لە کاتی کڕین یان خواردنی هەنجیر و زەیتون هەیانە. بەهەمانشێوە کە ئەسپ بەکار دێنن ئەگەر بزانی پیرۆزە ئەوا بە سەد بسمیلا ئینجا سواری دەبێ.
6- تۆ بەراوردێک بکە لە کۆمەلگەی کوردیدا لە نێوان لەقلەق و پەڕەسێلەکە کە بە چاوێکی پیرۆزەوە سەیریان دەکات، لەگەل ئەسپ و ماین، هیچ کات کۆمەڵگەی کوردی ئەسپ و ماین و ڕەشەبای بە پیرۆز نەزانیوە (ناڵێم گرنگ)، ئەگەرچی لە قورئانیشدا سوێندیان پێ خوراوە، بەڵام پەڕەسێلکە کە سوێندیشی پێ نەخوراوە، بە پیرۆز سەیر دەکرێ. لەبەرئەوەی ئەو پێوەرەی ئێوە لە سەرەتا بۆ پیرۆزی داتنناوە، ورد نییە.
7- گرنگە وەک ئەکادیمیەک ئەوە بزانی کە عەقلی نائاگای کۆمەڵگە کە تەنیا لەسەر بنەمای شەریعەت یان چەند وتارێکی فەیسبووک بڕیار لەسەر پیرۆزی یان ناپیرۆزی نادات، بەڵکو هۆکارەکان زۆرن و دەبێ لە بەرچاو بگیرێن. کەواتە خاڵی یەکەمی کە بەهۆی سوێندخواردنەوە مەکە پیرۆز دەکات، (کە لە قورئان دووجار سوێندی پێ خوراوە)، نابێتە بەڵگە. ئەگەر بڵێی لەبەرئەوەی دووجار سوێند بە مەکە خوراوە، منیش دەڵێم ئیتر ئەوە شەو (لیل) لە دووجار زیاتریش سوێندی پێ خوراوە، بەڵام نە شەریعەت و نە تەریقەت و نە کۆمەڵگە، بە پیرۆزیی سەیری دەکا.
8- لە خاڵی دووەمدا دەڵێی (خوای گەورە لە قورئاندا (27) جار باسی حەرەمە پیرۆزەکەی کردووە)، پرسیار ئەوەیە ئەگەر ناوێک یان بابەتێک زۆر دووبارە ببێتەوە لە قورئاندا، ئایا دەبێتە هۆی پیرۆزیی؟ با پرسیار لە خۆی بکات چەند جار ناوی شەیتان دووبارە بووەتەوە؟ چەند جار کافر دووبارە بووەتەوە؟ چۆن دەشێ کەسێکی ئەکادیمی بەو شێوە ڕووکەشییە ئەو بریارە بدات؟. خۆ ئەگەر بە زۆر دووبارەبوونەوە بووایە، ئەوا وشەی شەیتان 75 جار و وشەی کافر 300 جار زیاتر دووبارە بوونەتەوە. ئایا دەکرێ زۆری دووبارەبوونەوە بکرێتە پێوەر بۆ پیرۆزی؟ ئەو بەناو بەڵگە شەرعیەیش ناتوانی بمانگەیەنیتە قەناعەت.
9- لە خاڵی سێیەمدا نووسیویەتی (خوای گەورە یەک سورەتی قورئانی بەناوی ئەو شارەوە ناو ناوە کە سورەتی البلدە.) ئەگەر جەنابی پرۆفیسۆر وەک بانگخوازێک ئەو قسانە بکات، ئەوا بە ئاسایی وەرمدەگرت و هیچ وەڵامێکم بۆی نەدەبوو، بەڵام ناکرێ پسپۆڕ /بەپێی ئەو سیڤیەی کە لە لاپەری فەیسبووکی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، پرۆفیسۆرە لە فیقهدا/ ئەو زانیاریەتان نەبێت کە ئەو سورەتانە (هیچیان خوا ناوی لێ نەناون). ناکرێ پرۆفیسۆر بیت و لە پسپۆڕی خۆت ئەو زانیاریەت نەبێت کە ناوی سوڕەتەکان بەشێک نەبووە لە وەحی و لەلایەن خواوە ناویان لی نەنراوە، بۆیە ناکرێ ئەو قسەیە بدەیتە پاڵ خوا (خوای گەورە یەک سورەتی قورئانی بەناوی ئەو شارەوە ناو ناوە). بەڵام ئەگەر ئەوە دەزانیت و بە مەبەست درۆ بە دەم خواوە دەکات، کە ئەو ناوی لێناوە، ئایا دەبێ چ مەبەستێک لە پشت پیرۆزکردنی مەکە بەو شێوەوە هەبێت کە بە ناوی خواوە شت هەڵبەستی؟ تەنیا بەرگری بووە لە برا بانگخوازەکەی؟
لەلایەکی ترەوە ئایا دەزانی هەندێ سورەت هەن لە ناوێک زیاتریان هەیە؟ سەرەڕای هەموو ئەوانەیش ناونانی سورەت کەی بووەتە پێوەر بۆ پیرۆزی؟ یان ئەو کڵێشەیەت لە بانگخوازەکان وەرگرتووە کە بۆ گرنگی ئافرەت لە ئیسلام بەڵگەی ئەوە دەهێننەوە کە سورەتێک لە قورئاندا بە ناوی ئافرەت (نساء) کراوە. تۆش هەمان بیرۆکە و وێنەی فکریت کۆپی کردووە و تەنیا وشەی نیسائت بە مەکە گۆڕیوە.
بانگخوازەکان ئاساییە ئەگەر ئەوجۆرە قسە بکەن، بەڵام بۆ کەسێکی ئەکادیمی ناکرێ ئەوە بکاتە پێوەر کە لە قورئاندا سورەتی بەناو کراوە. خۆ بەم پێیە بێت سورەت بە ناوی کافرون و منافیقینیش کراوە. هەموویشمان هاوڕاین لەسەر ئەوەی ئەوانە پیرۆز نین، لەبەرئەوەی سوورەتیان بەناو کراوە.
سورەت بە ناوی فیل کراوە، ئیتر ناشێ بڵێن فیل یان کافر یان مونافیق پیرۆزن، لەبەرئەوەی سورەتی قورئانی بەناو کراوە. دەبێ ئەو تێگەیشتنەت هەبێ کە مەبەست لەناونانی ئەو سورەتانە تەنیا جیاکردنەوەیان بووە، نەک لەبەرئەوەی جێی بایەخن یان پیرۆزن.
10- خاڵی پێنجەمیش کە پێغەمبەر گوتویەتی (خۆشەویسترین خاکی بەلای خوای گەورەوە و ئەگەر دەریاننەکردمایە هەرگیز جێم نەدەهێشتیت.) دەشێ وەک بنەمای ئەو سۆزداریە لێک بدرێتەوە کە لە سەرەتادا ڕەتت کردووەتەوە. دەشێ وا لێک بدرێتەوە کە خۆشەویستی ئەو شوێنەی مرۆڤ تێیدا گەورە دەبێت، لەلای پێغەمبەریش هەبووە. نامەوێ باس لەوە بکەم کە دوای فەتحکردنی مەکە پێغەمەبەر بۆی نەگەڕایەوە و هەر لە مەدینە مایەوە، ئەوە بابەتێکی ترە، تەنانەت بە گەنجیش بە مەبەستی بازرگانی مەکەی بەجێهێشتووە، بۆیە وشەی هەرگیزەکەت زیادەیە و سەرلەبەری واتاکە دەگۆرێت.
11- خاڵی شەشەم وەک بەڵگە ئەوەت هێناوەتەوە و نووسیوتە (لەوەتەی گەردوون هاتووەتە بوون، خوای گەورە خاکەکەی کردووەتە حەرەم و هەر کەسێک تێی بچێت سەروماڵ و نامووسی تێیدا پارێزراوە و لەبارەیەوە دەفەرموێت: (من دخله کان امنا) آل عمران:97. واتە: هەر کەسێک بچێتە ناوی سەروماڵی پارێزراوە و پێغەمبەریش لەو بارەیەوە دەفەرموێت: (إن الله حرم مکە یوم خلق السموات والأرض فهی حرام بحرام الله إلی یوم القیامە) ڕواه البخاری. واتە: خوای گەورە لەو ڕۆژەوە زەوی و ئاسمانەکانی دروست کردووە، خاکی مەکەی کردووەتە حەرەم، بۆیە تا ڕۆژی قیامەت خاکەکەی بە حەرەم دەمێنێتەوە).
دیسانەوە دووبارەی دەکەمەوە ئەگەر بانگخواز بوویتایە لەپێناو کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت یان ڕاکێشانی سەرنجی گەنج یاخۆ وەک سیاسییەکی پۆپۆلیست ئەوەت بکردایە، ئاسایی بوو. بەڵام بۆ کەسێکی ئەکادیمی کە هەڵگری ناسناوی زانستی پرۆفیسۆر بێت، بازاڕیانە شت بنووسێ. بە تایبەتی کە پسپۆڕیت ئاینە، ناکرێ شارەزای تاریخ نەبێت و بەو ڕەهاییە بنووسێ
أ - (لەوەتەی گەردوون هاتووەتە بوون خوای گەورە خاکەکەی کردووەتە حەرەم و هەر کەسێک تێی بچێت سەروماڵ و نامووسی تێیدا پارێزراوە) ئەو وشەیە کە دەڵێی (لەوەتەی گەردوون هاتووەتە بوون)، تا ئێستە هیچ ئەرکیۆلۆجیەک ئەو بوێریەی بە خۆی ناداوە دەستەواژەیەکی وا دەرببڕێ. لەڕووی مێژووییەوە سەیرکە ئەو شارە کەی دروست بووە. ناکرێ ئەکادیمییەک ئەو حیکایەتانەی کە (بەغەوی) نووسیویەتی، ئەمڕۆ بە لەقەبی پرۆفیسۆری بە خەڵکی بفرۆشێتەوە.
مێژووی شار و دروستبوونی شار و ئەوە پسپۆڕی شوێنەوارناسەکانە، دە چەند کتێبێکی لەسەر بخوێنەوە ئینجا بزانە جارێکی تر دەوێری بڵێی لەوەتەی گەردون دروست بووە؟.
ب - کە دەڵێی (هەر کەسێک تێیبچێت سەروماڵ و نامووسی تێیدا پارێزراوە). سەتان بەڵگە و دۆکیۆمێنت هەن کە لە شاری مەکە هەر لە سەرەتای پەیدابوونی ئیسلامەوە خەڵکی تێدا کوژراوە، سەحابەی تێدا کوژراوە، هەزاران حاجی تێدا سەر بڕاوە و ژنەکانیان ئەتک کردوون. نەک هەر خەڵکەکەی، بەلکو کەعبەکەیشی چەندان جار خاپوور کراوە.
ئەو شارە هەر لەسەردەمی سەرهەڵدانی ئیسلامدا لەلایەن ئەمەویەکان بە مەنجەنیق بۆردمان کرا و کەعبە لەگەڵ زەوی تەخت کرا. تەنانەت عەبدوڵای کوری زوبێر لە برسان بەهۆی ئەو گەمارۆیەی ئەمەویەکان خستبوویانە سەر ئەو شارە، وەک مێژوونووسان دەڵێن، لە برسان ئەسپەکانیان سەر دەبڕی و دەیانخوارد.
ت -. لە گۆگڵ گەڕانێکم کرد بۆ ئەو مەبەستە، دەیان ڕووداوی گەورەی گیان لەدەستدان کە نەک لە کاتی ئاسایی، بەڵکو لە کاتی حەجیشدا خستە بەردەستم. هەر بۆ نموونە، چەند دانەیەکت بۆ دەنووسم ئەگەر تاقەتی گەڕانی ناو ئینتەرنێتت نییە.
1-لە 11 ئەلوولی 2015، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ڕافیعە 107 کەس مردن و 323 کەس بریندار بوون.
2-لە شەشی کانوونی دووەمی 2006، بەهۆی ڕووخانی هوتێل لە ناوەڕاستی مەکە، 76 کەس گیانیان لەدەست دا. هەر لە هەمان ساڵدا شەش ڕۆژ دوای ئەو ڕووداوە، لە کاتی ڕەجمی شەیتاندا 364 کەس گیانیان لەدەست دا.
3-بەهۆی ئاپۆرای خەڵک تەنیا لە کاتی شەیتان ڕەجمکردندا ئەو کارەساتە دووبارە دەبووەوە کە دەبووە هۆی مردنی کۆمەڵێ کەس. بۆ نموونە، لە 2005 سی حاجی مردن. لە 2004 ژمارەی مردو گەیشتە 251.
لە گۆگل سێرچ بکە سەتان نموونەی لەو جۆرە بەپێی ڕاپۆرتەکانی دەولەتی سعوودیە خۆی، دەخاتە بەردەستت. تەنانەت لە دووی تەمووزی 1990 بەهۆی تێکچوونی سیستمی هەواگۆرکێ هەزار و 426 حاجی خنکان. لە 31ی تەمووزی 1987یش بەهۆی خۆپێشاندانی حاجییە ئێرانییەکان و شەڕیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعوودیە، 402 حاجی گیانیان لەدەست دا کە 200 زیاتریان ئێرانی بوون، ئەوانی تریش خەڵکی وڵاتانی ترن. ئەوانە و سەتان موونەی تر بەردەستن.
قەرامیتەکان کە مەکەیان گرت. بە هەزاران حاجیان سەربڕی و دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر ژنەکانیان، تەنانەت وەک مێژوونووسان باسی دەکەن، ئاوی زەمزەم سوور بووبوو بە خوێن. دەیان نموونەی تری وەک داگیرکردن و وێرانکردنی لەلایەن عەبدولمەلیکی کوڕی مەروان و حەجاج کوڕی یوسف سەقەفی.
ئیتر ئەو تاوانانە پێمان دەڵێن کە ئەو بەڵگەیەی هێناوتەتەوە کە (هەر کەسێک تێیبچێت سەروماڵ و نامووسی تێیدا پارێزراوە) وا نییە. ڕووداوی زۆر خوێناوی لەو شارەدا ڕووی داوە، بۆیە گرنگە وەک ئەکادیمییەک بەدواداچوون بکەیت، ئینجا بیکە بە نووسین. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 734 ganger
HashTag
Kilder
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | زارى کرمانجى
Koblede elementer: 3
Gruppe: Artikler
Publication date: 11-08-2022 (2 År)
Bok: Diverse
Dokumenttype: Originalspråket
Part: ISIS
Provinsen: Sør- Kurdistan
Publication Type: No specified T4 1434
Technical Metadata
Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( زریان سەرچناری ) på 11-08-2022
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 11-08-2022
Dette elementet nylig oppdatert av ( زریان سەرچناری ) på : 11-08-2022
URL
Dette elementet i henhold til Kurdipedia er Standards ikke er ferdig ennå!
Dette produktet har blitt sett 734 ganger
Attached files - Version
Type Version Redaktørnavn
Photo fil 1.0.1194 KB 11-08-2022 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død

Actual
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Det som var vanskelig å leve med
21-03-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Det som var vanskelig å leve med
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 518,743
Bilder 105,895
Bøker 19,376
Relaterte filer 97,466
Video 1,395
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Folders
Biografi - Kjønn - Mann Biografi - Nasjon - Kurd Dokumenter - Provinsen - Sør- Kurdistan Bibliotek - Provinsen - Utenfor Dokumenter - Provinsen - Norway Biografi - Person type - Writer Biografi - Person type - Story - forfatter Biografi - Person type - Writer? Artikler - Dokumenttype - Oversettelse Bibliotek - Bok - Al- Anfal & Halabja

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.766 andre!