ئارد بێژان و گیان کێشان.
پێشوان ئەگێڕنەوە: ژنێکی مێرددار دۆستێکی ئەبێ، هەموو ڕۆژێک کە مێردەکەی دەچێتە سەرئیش، لەگەڵ دۆستەکەیا دەست بە کەیفکردن دەکا، هەتا نزیکی هاتنەوەی مێردەکەی، ئینجا بەپەلەپەل دەست بە نانکردن دەکا، مێردەکەی بە برسێتیی و ماندووێتیی هێتەوە، زۆر چاوەڕێ دەکات تا دوو نانی بۆ ئەبرژێنێ، هەر چەند بە ژنەکەی دەڵێت: بۆچی نانەکەت درەنگ پێدەگا؟ ژنەکە دەڵێت: (ئارد بێژان و گیان کێشان) ، ڕۆژێک کابرا وەڕس دەبێت و دەڵێت وانییە، ئارد زوو ئەبێژرێتەوە، ئادەی ئەو ئاردەم بۆ بێنە، با زوو بۆت ببێژمەوە، ژنەکەی سپێنەی هێلکەیەکی بۆ لە ئادەکە هەڵدەکێشێ و بۆی دەبا، لەبەر تەڕی ئاردەکە بە سپێنەی هێلکە، کونی هێڵەکەکە دەگیرێ، پیاوەکە هەرچەند دەکات ئارد دانادات، ژنەکەی پێی ئەلێ: پێم نەوتی ئاردبێژان و گیان کێشان، ئێستا ئەم پەندە لە ڕووی تەوسەوە بە یەکێک ئەوترێ کە ئیشێکت بە فێڵ بۆ بکات، بە خاوەخاویش بیداتە دەستت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 694 ganger