Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 518,497
Bilder 105,195
Bøker 19,481
Relaterte filer 97,495
Video 1,394
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
Bibliotek
Det som var vanskelig å lev...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
دەقی گفتوگۆی سەرۆک بارزانی لەگەڵ ڕۆژنامەی (ئەلوەفد)ی میسڕی
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گفتوگۆی سەرۆك بارزانی لەگەڵ ڕۆژنامەی (ئەلوەفد)ی میسڕی

گفتوگۆی سەرۆك بارزانی لەگەڵ ڕۆژنامەی (ئەلوەفد)ی میسڕی
سەرۆک بارزانی: بە تاکڕەوی و دەستوەردانی دەرەکی نیگەران دەبم

لەم دیدارەی ڕۆژنامەی (ئەلوەفد)ی مسڕی، کە خاتوو (دینا دیاب) لە هەولێری پایتەخت لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) کردوویەتی، تیشک خراوەتە سەر چەندین تەوەری گرنگی پەیوەست بە مێژووی کوردستان و پەیوەندیی کورد و مسڕ و دۆخی سیاسیی عێراق و ئەو کێشە و گرفتانەی هاتوونەتە بەردەم پرۆسەی سیاسیی لە عێراق.

بە مانای وشە سەرۆکێکی مێژووییە، خەم و ئازارەکانی نیشتمانەکەی خستووەتە سەر شان، ڕۆحی خۆیشی لە بارتەقای دواڕۆژی گەلەکەی داناوە، کێشە و تەنگوچەڵەمەکان نایترسێنن. سەرۆک چەکی تێکۆشانی بۆ گەلەکەی کردووەتە شان، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا گەڕاوە بۆ داواکردنی مافەکانی نیشتمانەکەی، هەڵوێستە سیاسی و خەباتگێڕییەکانی دەربڕیوە، بۆ ساتێکیش لە تۆمارکردنی مێژووی گەلەکەی کەمتەرخەم نەبووە، کاتەکانی تەمەنی خۆی بەخشیوە، بۆ ئەوەی ئەرکی نیشتمانی بەجێ بێنێ و ئەمەی بە ئەرکی سەر شانی خۆی زانیوە.

سەرۆک (مەسعود بارزانی)، سەرۆکی گەلی کورد و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، حزبی فەرمانڕەوا، سەرکردەی گەل و سەرۆک و ڕەمزی گەلی کوردستان، کە داب و نەریتەکانی کۆمەڵگای کوردی بەرجەستە کردووە، جگە لەوەی خانەوادەکەی پێگەی ئایینییان لە کوردستاندا هەیە و مێژوویەکی درێژیشیان لە تێکۆشان لەپێناو مافەکانی گەلی کورددا هەیە.

کاتێک (بارزانی) دیتی ڕۆژهەڵاتناسان مێژووی کورد بە ڕووداوی هەڵەی تێکەڵ لەنێوان ڕاستی و خەیاڵ تۆمار دەکەن، بڕیاری دا ئەرکێکی دیکەی خۆی جێبەجێ بکات، کە هیچی کەمتر نییە لە هەڵگرتنی چەک و جێبەجێکردنی ئەرکی خەیاتگێڕی، کاتێ لەناو پێشمەرگایەتیدا دەستی پێکرد، کە تەمەنی 13 ساڵ بوو، لە چەندین کتێبدا تێکۆشانی گەلەکەی تۆمار کردووە، دوایینیان کتێبی بۆ مێژوو (للتأريخ) بووە، کە بە زمانی عەرەبیش دەرچووە و تیایدا وەک شاهیدحاڵێکی سەردەمەکە ڕووداوی ڕاستەقینەی بە وێنە و بەڵگەنامە و نەخشەی دەگمەنەوە تۆمار کردووە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە مێژووی نیشتمانەکەی ڕوون بکاتەوە.

کتاب التاريخ المسعود

کاتێک بەدوای بابەتێکی نێودەوڵەتیدا بووم، بەتایبەت ئەو گەلانەی ڕەگی ڕێکخراوی توندڕەوی داعشیان بڕی، ئەو کتێبەم بەرچاو کەوت، بینیم کە واقيعێکی بەئازار و گرنگی لەوبارەوە تێدایە، بۆیە بەو کتێبەوە کاریگەر بووم و چەندین وتارم لەسەر نووسی.
کتوپڕ پەیوەندییەکی تەقەفۆنیم لە د. قەیس ڕەزوانی، هاوڕێی ڕۆژنامەوانی عێراقی بۆم هات و پێی ڕاگەیاندم، کە سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی ئەو بەدواداچوونە بەردەوامانەی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیهانی بەگشتی و عەرەبی و میسڕی بەتایبەتی دەیکات، بە وردی ئەو نووسینانەت دەخوێنێتەوە، ڕەزامەندیشی داوە بۆ دیارکردنی دیدارێکی خێرا، بۆ گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵیدا. هەرواش بوو، بەخێرایی هەماهەنگیی سەردانەکە ڕێکخرا.
لەگەڵ گەیشتنم بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر، وێنەکانی سەرۆک لە هەموو لایەکەوە دەبینران، یەکێ لەو وێنە تایبەتانەی سەر دیوارەکان سەرنجی ڕاکێشام و ڕایگرتم، تیایدا دەردەکەوێ، کە بۆ پشکنین دەستەکانی بەرز کردۆتەوە و کارمەندێکی ئەمنی دەیپشکنێت، ئەمە ئەو سەرۆکە کاریزمایەیە، کە گەلەکەی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن و ئەو نموونەیەیە، کە لە هەموو هەڵوێستەکاندا چاوی لێ دەکەن.
دوای گەیشتنم بە چەند سەعاتێکی کەم، وادەی دیدار دەستنیشان کرا، بەهۆی ئەو دۆخە سیاسییەی لە عێراقدا هەیە زانیم سەرۆک کاتێکی زۆری نییە، دیدارەکەم هاوکات بوو لەگەڵ ساتی کشانەوەی موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردنەکان، کە ئەمە جێی سەرسوڕمان بوو بۆ ئەو دیمەنەی عێراق، بەڵام کەمیی کات ڕێگریی نەکرد لەوەی سەرۆک بەشێک لە کاتە بەنرخەکەی بۆ دیدارەکە تەرخان بکات.

جۆرێک لە ترس و شۆک بەسەر هەستەکانمەوە زاڵ بوو، لە ڕووخساریشمدا دیار بوو، سەرۆک هەستی بەوە کرد، بۆیە وەک تواندنەوەی شەختە، ئەو پێشوازیکردنەی لە یەکەم چرکەدا، بەس بوو بۆ ڕەواندنەوەی ترسەکەم و گفتوگۆیەکە دەستی پێکرد، کە گرنگترین دیدار و گفتوگۆمە بەدرێژایی کاری ڕۆژنامەوانیم.
هەوڵ دەدەین بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی میسڕی- کوردی
بەڕاستی دیدارەکە سەرنجڕاکێش بوو، سەرۆک بە پرسیار لە بارودۆخی میسڕ دەستی پێکرد و ئینجا گوتی: چەند جارێک سەردانم کردووە، وڵاتێکی جوانە، سەردانی هەڕەمەکان و هەروەها مۆزەخانەی میسڕیم کردووە. جەخیشی کردەوە، کە گەلی میسڕم زۆر خۆش دەوێت، خەڵکێکی ڕەسەن و ڕووخۆشن، خوای گەورە نیعەمەتی لەگەڵ کردوون، کە سەرکردایەتییەکی دانایان هەیە.

وەڵامم دایەوە، سوپاس بۆ خوا، دۆخەکە سەقامگیرە، هەمیشەش گەلی میسڕ پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ گەلی کورددا هەیە، پەیوەندیی زۆر قووڵ لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەیە، درێژ دەبێتەوە بۆ شارستانیەتی کۆنی میسڕ، لەگەڵ سەرەتای پەیوەندییەکانی (میتانییەکان)ی باپیرانی کورد، لەگەڵ پاشایانی فیرعەون هەر لە سەدەی چواردەی پێش زایینەوە، پاشان بڵاوبوونەوەی کورد لە میسڕ بە شێوەیەکی بەرفراوان لە دوای فتوحاتەکانی ئیسلامی و بەتایبەتی ئەوکاتەی سەڵاحەدینی ئەیوبی (کوردی ڕەسەن) دەسەڵاتی وەرگرت، هۆکار بوو بۆ ئەوەی خەڵکێکی زۆری کورد بێن بۆ میسڕ، وەک پیاوانی دەسەڵات و ئیدارە و فەرماندەکان و سەرباز و بازرگان و تەنانەت فێرخوازانی زانکۆی ئەزهەر، جگە لەو کوردانەی کاریگەرییان هەبووە لەسەر ڕۆشنبیری و داهێنانی میسڕی، وەک ئەحمەد شەوقیی شاعیر، عەباس مەحموود عەقادی نووسەر، کە دایکی کورد بووە، هەروەها دەرهێنەری گەورە عەلی بەدرخان و زۆری دیکە.

الرئيس مسعود بارزاني: مصر دولة کبيرة وتجربتها أثرت علی شعوب المنطقة

لێم پرسی: ئەم پەیوەندییە مێژووییەی نێوان میسڕ و کوردەکان چۆن دەبینی؟

- وەڵامی دامەوە و گوتی: پەیوەندیی کورد لەگەڵ تێکڕای گەلان و وڵاتانی ناوچەکە پەیوەندییەکی مێژووییە، ئەگەرچی هەندێ کات بە ئەرێنی یان نەرێنی تێپەڕیبێ، بەڵام هەمیشە لەگەڵ میسڕ پەیوەندیی باشی هەبووە.

لێرەدا، گەڕامەوە بۆ پەیوەندیی سەرۆکی کۆچکردوو جەمال عەبدولناسڕ لەگەڵ کورد و پێشوازیکردنی لە مەلا مستەفا بارزانی، لە شاری پۆرسەعید، گفتوگۆمان دەربارەی ئەوکاتانە کرد، کە ناسڕ بواری ڕەخساند بۆ کورد لە 1957 لە ڕێی ئێزگەکەیەوە کورد بەرەو ڕووی جیهان دەرکەوێ، کە ئەمە یەکەم جار بوو شتی وا ببێ. ئینجا لێم پرسی: ڕۆڵی سەرۆک جەمال عەبدولناسڕتان لەوکاتەدا چۆن دیت؟

- لە وەڵامدا فەرمووی: سەرۆک عەبدولناسڕ بە شۆڕشەکەی گۆڕانێکی زۆری نەک هەر لە میسڕ، بەڵکوو لە تەواوی ناوچەکەدا کرد، بەتایبەت بۆ ڕەوتە پێشکەوتنخوازەکان و بزووتنەوەکانی ڕزگاریی گەلانی چەوساوە، لەم ڕوانگەیەوە، سەرۆک عەبدولناسڕ بە گەرمی پێشوازیی لە سەرۆک مستەفا بارزانی، سەرۆکی جوولانەوەی ڕزگاریی نیشتمانی و نەتەوەیی کورد کرد، ئامادەیی مسڕ و شۆڕشەکەیشی لەگەڵ گەلی کورد دەربڕی.

“باوەڕمان وایە کە دەبێ هاوپەیمانیی لەسەر بنەمای نیشتمانی بێت”

کەمێک وەستاین، بۆ گەڕانەوە بۆ سەر پەیوەندییەکان، بەتایبەتی کە یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە مێژوودا بە ناوی (کوردستان) لە ساڵی 1898 لە مسڕ دەرچووە، پرسیم: ئایا پێتان وایە پەیوەندییەکانی ئێستا شایانی ئەو پەیوەندییە مێژووییە قووڵەیە؟

- وەڵامی دامەوە و گوتی: بێ گومان ئەوەی ئێمە دەمانەوێ زۆر لەو پەیوەندییەی ئێستا زیاترە، لەهەمان کاتدا کار دەکەین بۆ ئەوەی زیاتر پێشی بخەین.

لێم پرسی: ئەو ڕێگایانەی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییە چۆن دەبینی؟

- لە وەڵامدا گوتی: لە جیهانی ئەمڕۆدا تەنیا پەیوەندییە سیاسییەکان تاکە ڕێگا نین بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان گەلان و وڵاتان، ئێمە چونکە میسڕ وەک وڵاتێکی گەورەی خاوەن مێژوو و شارستانیەت و زانست و ئەزموون و کاریگەرییەکەی بەسەر گەلانی ناوچەکە و وڵاتەکانیاندا دەبینین، لە ڕێی ئەو پەیوەندییە کولتووری و زانستی و ئابوورییەوەیە، بۆیە پێمان باشە پەیوەندیی توندوتۆڵمان لەگەڵ میسڕی عەرەبیدا هەبێ.

لە گفتوگۆیەکەماندا چوومە سەر دیدی سەرۆک عەبدولفەتاح سیسی، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ میسڕ، کە لە سەردانەکەی ساڵی ڕابردوویدا هات بۆ عێراق، کە بە یەکەم سەردانی سەرۆکی میسڕ دادەنرێ لە 1990ەوە و تیایدا پرۆژەی شامی نوێی لە لووتکەی نێوان میسڕ و ئوردن و عێراق خستە بەر باس، کە ئامانج لێی بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنی و ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانە لەنێوان ئەو سێ وڵاتەدا. لێرەدا پرسیم: ئەو سەردانە و ئەو هەماهەنگییە چۆن دەبینی؟

- لە وەڵامدا بە گرنگییەوە گوتی: بۆچوونی ڕاست خزمەت بە گەلانی ناوچەکە دەکات، بەتایبەت گەلانی عێراق و میسڕ و ئوردن، هەروەها کەشێکی فراوانتریان بۆ مەیسەر دەکات، بۆ ئەوەی ئابووری و ڕۆشنبیری و زانستیان تەواو پێبگا و سوودی بۆ هەمووان هەبێت.
چووینە سەر تەوەرێکی دیکەی تایبەتمەندتر و پرسیم: عێراق لە سایەی پێکنەهێنانی حکوومەتدا لە دۆخێکی سەختدا دەژی، دیمەنی عێراق چۆن دەبینی؟

- بە خەمبارییەوە وەڵامی دامەوە و گوتی بەداخەوە، کە دۆخەکە لەوپەڕی سەختیدایە، تەنگژەکە بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، زۆر قووڵ بووە، بەڵام گفتوگۆ و دەستپێشخەری هەن بۆ گەیشتن بە شێوازێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرێکوێرەیە.

دووبارە گفتوگۆیەکەم بردەوە سەر دیمەنی هەڵبژاردنەکە و پرسیم: جوولەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی دژ بە هاوپەیمانییەکەتان لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر چۆن دەبینی، بەتایبەت دوای کشانەوەیان لە پەرلەمان؟

- وەڵامی دامەوە و گوتی: هێشتا کاروبارەکان لەدوای کشانەوەی بەڕێز موقتەدا سەدر لەسەرەتادان، ئێمە پەیوەندیی باشمان لەگەڵ سەدردا هەیە کە پەیوەندیی بە هاوپەیمانییەوە نییە، بەشێوەیەکی گشتی ئێمە هاوپەیمانیی لەسەر بنەمای دژایەتیی هاوپەیمانییەکانی دیکەدا ناکەین، بەڵکوو باوەڕمان وایە، کە هەموو هاوپەیمانییەک دەبێ لەسەر بنەمای جێگیر و نەگۆڕی نیشتمانی بێت، کە بنچینەکەی دەستوور بێت و ئامانج لێی پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل و کارکردن بێت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕۆحێکی پاکی نیشتمانییەوە.

پرسیم: ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان بەربژێری بۆ سەرکۆمار دەبێت؟

- گوتی: ئێمە هەر لە سەرەتاوە بەربژێرمان هەبووە.

لێرەدا وچانێکم دا، بۆ ئەوەی بپرسم، ناکرێ گفتوگۆکەمان تێبپەڕێ، بێ ئەوەی لە سرووشتی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی عێراق (سوننە) و (شیعە) تێبگەین؟

- لە وەڵامدا گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو لایەک لەسەر بنەمای نەگۆڕی نیشتمانی دادەمەزرێنێ، کە بنچینەکەی پێکەوەژیان و هاوبەشی و ئاشتی و یەکترقبووڵکردن و جێبەجێکردنی دەستوور بێ، بە ڕۆحێکی نیشتمانیی دوور لە تۆڵەسەندنەوە و پەراوێزخستن، کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی دەسکەوتەکانی عێراقییەکان و پێکهاتەکانی نەتەوەیی و ئایینی و کولتووری، هەروەها دەستەبەرکردنی تەواوی مافەکانیان وەک ئەوەی لە دەستووردا هاتووە.

ئایا بارزانی سەرکەوتوو بووە لە پاراستنی مافەکانی کورد لە بەغدا؟

- گوتی: ئێمە سەرکەوتوو بووین لە داڕشتنی دەستوورێکی باش، کە مافەکانی گەلی کوردستان، هەروەها مافەکانی تەواوی عێراقییەکان دەستەبەر دەکات، بەڵام تا ئێستا کاری پێ نەکراوە.
لێرەدا وەستام و لێم پرسی: پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کاریگەریی لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە؟

- لە وەڵامدا گوتی: بەداخەوە بەڵێ، هەبوونی سەربازیشی لە هەندێک ناوچە بووەتە هۆی ئەوەی سەدان گوند کۆچ بکەن، بووەتە ڕێگرییش لەوەی حکوومەت و دامەزراوەکانی، ئەو ناوچانە پێش بخەن و پرۆژەی پیشەسازی و کشتوکاڵی و گەشتوگوزار و ڕێگاوبانی تێدا دروست بکەن، ئەمە جگە لەوەی بوونیان بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی سەدان هاووڵاتیی مەدەنی، پاساویشی داوەتە دەست تورکیا، کە لەشکرکێشی بکاتە سەر ناوچە سنوورییەکان.

ماوەیەک وەستاین و پشوومان دا، چونکە گفتوگۆیەکە دوورودرێژ بوو، ئینجا پرسیم: پێشمەرگەی کورد نموونەیەکی باڵای لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعشدا پێشکەش کرد و ڕیشەکەی هەڵتەکاند، دوای ئەوەی کە لە 2014 تا 2017 هێرشی کردە سەر عێراق، دیمەکانی بەڕێزیشتان، کە لەناو پێشمەرگەکاندا چەکت بەدەستەوە بوو، لەسەر ئاستی جیهاندا زۆر بوو بە جێی باس سەبارەت بەو دۆسیەیە، ئەگەر بۆمان باسی پلان و نەخشەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەی، لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا؟

سەرۆک بارزانی: دامەزراوەی سەربازیی کوردستان (پێشمەرگە) دامەزراوەیەکی نیشتمانییە، دەیان ساڵە لەناو دڵی گەلدا هەڵقووڵاوە، وەک بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی، خەباتی کردووە و هەزاران شەهیدی لەپێناو کوردستان و پێکەوەژیانی نێوان تەواوی پێکهاتەکاندا داوە، بەبێ توندوتیژی، بۆیە، سەرەڕای ئەو ئابلووقەی خراوەتە سەر ئەو دامەزراوەیە لە بابەتی پێدانی چەک لەلایەن بەغداوە، بەڵام ئیرادەیەکی پۆڵایینی هەیە و یەکێتیی ڕیزەکانی وای کردووە بە دلێرانە بجەنگێ، کە نموونەی نەبێ، هاوشان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، کە پاڵپشتیی ئەو هێزانەی کرد و یارمەتی دان و شانبەشانیان جەنگا، کە توانیی ئەفسانە و ترسی داعشی تیرۆریست تێکبشکێنێ، تا بوو بە نموونەیەکی جیهانی بۆ بەرگری و خۆڕاگری و قارەمانێتی.



شەڕی داعش بارگرانییەکی زۆری خستە سەر وڵات، کاریگەریی نەرێنیی گەورەشی هەبوو لە هەموو بوارەکاندا، کاریگەرییە هەرە خراپەکەیشی لە بواری نەوتدا هەبوو، بۆیە لە سەرۆکم پرسی: ئایا پرۆژەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە کوێ گەیشتووە و بۆ تا ئێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە؟

- لە وەڵامدا گوتی: بەداخەوە هەندێک هێز هەن، نایانەوێ بە شێوەیەکی نیشتمانیی وا بڕیاری بۆ دەربچێ، کە تێکڕای عێراقییەکان لەسەری کۆک بن، بۆیە ئەمە بووەتە هۆی گرفت بۆ ئەو دۆسیەیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ، پێمان وایە چارەسەر بۆ ئەم گرفتە، پەلەکردنە لە دەرکردنی یاسایەک، کە بابەتی وزە نەک هەر لەنێوان هەرێم و بەغدا ڕێک بخات، بەڵکوو لەنێوان پارێزگاکانی بەرهەمهێنیشدا ڕێک بخات، ئەگەر حکوومەتی عێراق لە 2007 جدیی بووایە، کاتێ کە ڕەشنووسی یاسای نەوت و غازمان دانا، ئەوا کاتەکە و گرفتەکانمان زۆر کورت و کەم دەکردەوە.

ئەی سەرکەوتنی کوردستانی عێراق لە دروستکردنی پەیوەندیی باش لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا چۆن دەبینی؟

- ئێمە چونکە باوەڕمان وایە، کە بوونمان لەناو برا عەرەبەکانمان و وڵاتەکانیاندایە، پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئایینی و مێژووییشمان هەر لە کۆنەوە پێکەوە بەستراوە، بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی شایستە بەو پێکهاتەیە تێدەکۆشین، پێمان وایە سەرکەوتنیشمان تا ئاستێکی زۆر لەو پەیوەندییانەدا لەگەڵ میسڕ و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و ئوردندا هەیە و ویستیشمان وایە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی عەرەبی بەرفراوانی بکەین.

دیدی ئێوە بۆ دۆسیەی ئەتۆمیی ئێرانی لە ناوچەکەدا چییە؟

سەرۆک بارزانی: گەلانی ناوچەکە لە شەڕ ماندوو بوون، پێویستیان بە ئاساییش و ئاشتی و سەقامگیری و پێشکەوتنە نەک چەکی ئەتۆمی.

ئایا پێتان وایە جەنگی نێوان ڕووسیا- ئۆکراینا سەرەتایەکە بۆ سێیەم جەنگی جیهانی؟

- لە وەڵامدا گوتی: هیوادارین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەرکەوتوو بێ لە چارەسەرکردنی ئەو گرفتە و نەبێتە هۆی شەڕێکی گەورەتر.

پەیامنێرەکەی ڕۆژنامەی (ئەلوەفد):

بەسەر ئەو تەوەرانەدا چوومەوە، کە بە سادەیی دەرکەوت و لە چوارچێوەی فەرمیدا دەرچوو، هەستم کرد من لە خزمەت سەرۆکێک دام و گفتوگۆ لەگەڵ تەواوی گەلەکەیدا دەکەم، کە خەباتێکی گەورە و مێژوویەکی درێژی هەیە و بە چەندین ڕووداوی سەختدا تێپەڕیوە، بە هۆی بڕینی بودجەکەی و پەیوەستنەبوونی لایەنە سیاسییەکان بە هەر سێ بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان، هەروەها باسمان لە یاساکانی ناوچەی بارزان کرد، کە تا ئێستاش داب و نەریت و ئایین تێیدا پەیڕەو دەکرێ، هەروەها باسی پەیوەندییەکانی نێوان میسڕ و کورد و پێشوازیی سەرۆک جەمال عەبدولناسڕمان کرد لە ڕابەری کورد مستەفا بارزانی، ئینجا دوایین پرسیاری خۆم کرد.

دوای ئەو هەموو تەمەنە، سەرۆکایەتیی هەرێمتان کرد، فەرماندەی گشتیی پێشمەرگە بوون، سەرۆکی پارتی دەسەڵاتدار و خانەوادەیەکی تێکۆشەر لە مێژووی کوردستاندا، چی سەرۆک بارزانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان نیگەران دەکات؟

- لە وەڵامدا گوتی: تاکڕەویی لە حوکم و پەراوێزخستنی ئەوانی دیکە، دەستوەردانی دەرەکی و پەراوێزخستنی دەستوور و بەکارهێنانی بە شێوەیەک، کە تەنیا ئەو بڕگە و ماددانە هەڵدەبژێرن، کە خۆیان دەیانەوێ، ئەمانە نیگەرانم دەکەن، چونکە من هیوادارم هەمیشە لە ئاشتیدا بژین.

لە کۆتاییدا، سوپاسی سەرۆک بارزانیم کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و ئەو شەرەفە مێژووییەی پێی بەخشیم، کە لە بەرامبەریدا ئامادە بم، سوپاسیشم کرد بۆ کتێبەکەی (للتأريخ) بۆ مێژوو، کە من بە بەڵگەنامەیەکی ڕاستەقینەی مێژووی کاروانی گەلی کوردی دادەنێم. فەرمووشی کە کتێبەکە تەنیا ڕاستییە سادەکان باس ناکات و گوتیشی کە واقعەکە زۆر لەوە سەختترە، بەڵێنیشی پێ دام، کە دیدارێکی دیکەی فراوان سەبارەت بە ڕووداوەکان بە دوورودرێژی بکەین، بۆ ئەوەی هەموو دونیا مێژووی ڕاستەقینەی تێکۆشانی گەلی کورد بزانێ، بەبێ شتی هەڵبەستراو.

هەروەها شەرەفی ئەوەشم پێ بڕا، کە لەگەڵ زکری موسا، ڕاوێژکاری ڕۆژنامەوانی و ئەحمەد شێخۆ، ڕاگەیاندکاری گەورە، سەردانی ناوچەی بارزان بکەم، کە پاڵپشتیی گەورەی ئەم دیدار و سەرکەوتنەکەی بوون.

بەڵێ سەردانی بارزانم کرد و دیتم کە (پارچەیەکە لە بەهەشت)، پڕە لە هەموو نیعمەتەکانی پەروەردگار، لە چیا و سرووشتی ڕازاوە، کە ڕاوکردن و بڕینی درەخت تیایدا قەدەغەیە، ئەو خاکە گۆڕی مستەفا بارزانیی باوک و شێخ عەبدولسەلامی بارزانی لە ئامێزدایە و زێدی خانەوادەی بارزانە، مۆزەخانەیەکیشی تێدایە، کە ڕووفاتی شەهیدانی بارزانی تێدا نێژراوە و شەرەفی ئەوەم پێ بڕا سەردانی بکەم و وێنە و دیکۆمێنتی لێ بگرم، بەتایبەتی، کە زمان لە دەربڕین لە ئاستیدا دەوەستێ، تەنیا بە گرتنی وێنەی فۆتۆگرافی وازم لێ هێنا، بۆ ئەوەی ببێ بە ئەرشیفێکی ڕاستەقینەی فۆتۆگرافەری لە مێژووی بارزان.



(باسنیوز): ئەم چاوپێکەوتنە و شێوازی داڕشتنەوەی لە لایەن خانمە نووسەر و ڕۆژنامەنووس (دينا دياب) لە ڕۆژنامەی (ئەلوەفد)ی میسڕی ڕۆژی 29ی 6ی 2022 بڵاو کراوەتەوە و (باسنیوز) وەک خۆی دەقەکەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,131 ganger
HashTag
Kilder
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.basnews.com
Koblede elementer: 1
Datoer & Events
Gruppe: Artikler
Publication date: 02-07-2022 (2 År)
Bok: Politic
Original Language: Arabic
Part: ISIS
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( هەژار کامەلا ) på 02-07-2022
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 03-07-2022
Dette elementet nylig oppdatert av ( زریان سەرچناری ) på : 02-07-2022
URL
Dette elementet i henhold til Kurdipedia er Standards ikke er ferdig ennå!
Dette produktet har blitt sett 1,131 ganger
Attached files - Version
Type Version Redaktørnavn
Photo fil 1.0.1100 KB 02-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Actual
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Det som var vanskelig å leve med
21-03-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Det som var vanskelig å leve med
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 518,497
Bilder 105,195
Bøker 19,481
Relaterte filer 97,495
Video 1,394
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Folders
Biografi - Education level - Biografi - Education - Biografi - Person type - Writer? Biografi - Person type - Story - forfatter Biografi - Person type - Writer Biografi - Kjønn - Mann Biografi - Dialekt - Norsk Biografi - - Saqiz Biografi - Place of Residence - Diaspora Biografi - - Yes

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.688 andre!