تێ گەیشتم، دوژمن و بڕبڕەی پشتم
لە درامای بووکی ژێردەواری ڕەشدا، لالە(سەرحەد) کە هاوزمان و هاونەتەوە و خزم و خوێش تەشقەڵەی شەڕ فرۆشتنی پێ دەکەن لەسەر خوێنی لالە(جافەر)، ئه و درامایە لە هەشتاکانی سەدەی بیستەم دەنگدانەوەیەکی جەماوەری زۆری لێکەوتەوە، بەشەڕی براکان، زیاتر(جاش و پێشمەرگە) لێکدرایەوە، هەڵبەتە ئه و ئیدیۆمەش هەر بۆ ئه و مەبەستە گوتراوە کە ئامۆزا و بن عام و قەوم و کەس و کار دژی یەکتر بچنە سەنگەرەوە و کەیفیان بە سەرکەوتن و خۆشی و دڵشادی یەکتری نەیەت و کار لەسەر تێکدان و لەناوبردنی دەستکەوتی یەکتر بکەن و ببەنە ئەڵقە لەگوێی دوژمنان و نەیارانی دۆزی ڕەوای نەتەوەیەک بگرە تا ئەندامانی یەک خانەوادە و بنەماڵەش، کاتێک دەردەکەوێت کە کەس وکار لەگەڵ دوژمن دەستیان تێکەڵکردووە، خاوەن ماڵ بەحەسەرەت و نیگەرانی زۆرەوه ئەوە دەزانێت کە دوژمنەکەی برا و ئامۆزای خۆیەتی بۆیە دەڵێت: تێ گەیشتم، دوژمن و بڕبڕەی پشتم. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 760 ganger