ناونیشانی پەڕتووک: کارگەکانی تابووت
ناوی نووسەر: #شێرزاد حەسەن#
هەر کەسێک کە لە دایک دەبێت، لە هەر شوێنێکی ئەم دنیایەدا بێت، سەر بە هەر چین و توێژێک بێت، لە یەکەم ڕۆژەوە دەکەوێتە ناو سندووقێک کە خوازە و مێتافۆرێکە بۆ ئەو ژینگەیەی مرۆڤ تێیدا پەروەردە دەبێت؛ هەر لە منداڵییەوە تا دوا ساتەوەختی تەمەنی. لە ناو ئەو بۆکسەدا کە ئەگەر پۆڵایین بێت یان تەختەبەند، سەرەتا پێبەپێ مرۆڤ هەوڵ دەدات خۆی لە ناو یان لەگەڵ ئەو سندووقەدا بگونجێنێت، یان ئەوانی دیکە کە دەکرێت داک و باب و ژنان و پیاوانی بنەماڵە بن بە زۆردارەکی هەموو ئەو بیروباوەڕ و بۆچوونانەی کە خۆیان بڕوایان پێیەتی، دەنێو ڕۆح و مێشکی منداڵەکاندا دەیچێنن، یان کە هەراشتر دەبێت و دەچێتە قوتابخانە، یاخود ببێت بە میوانی بەردەوامی مزگەوت: مامۆستا و مەلا پێکەوە بەم چەشنە گۆشی دەکەن کە خۆیان پێیان جوان و پاک و ڕاستە، کە مەرج نییە ڕەوا و جوان و ڕەوشتمەندانە بێت.[1]
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,021 ganger