گۆڕ بە گۆڕ
گۆڕ: هەڵکەندنی زەوی بە شێوەی لاکێشەیی و قوڵکردنی تا ئەندازەی بەژن و سنگ و باڵای مرۆڤێکی تەواو، لەناویدا گۆڕیچکەیەک دروست دەکرێت مردووی تێدا دەنێژرێت، لە بیروباوەڕی ئاینی ئیسلامدا مرۆڤ یەکەم شەوی دوای ناشتنی گۆڕەشار دەدرێت، کە هەردوو لای گۆڕەکە لێک دەدرێت به و کردارە دەوترێت: گۆڕەشار، هەڵبەت گۆڕەشاریش بۆ کەسی نێژراوەکە زۆر بەئازار دەبێت، ئه و حاڵەتە کراوە بە ئیدیۆم و کورد بۆ ڕق لێبونەوە و نزا و تووککردن بە کەسانی ناحەز و زۆردار و ستەمکار و چەوسێنەر و تاوانکار دەڵێن: گۆڕ بەگۆڕچێت، یان گۆڕ به گۆڕ واتە: لە گۆڕەکەی خۆیان دەربهێنرێنەوە و ئه و گۆڕ و ئه و گۆڕیان پێ بکرێت تاوەکو عەزاب و ئازار و گۆڕەشاری زیاتر ببینن. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 325 ganger