دەڵێی لەسەر ئاگر دانیشتووە
ئاگر، هەر لەسەردەمی کۆنەوە هۆکارێکی گرنگ بووە، بۆ خۆگەرمکردنەوە و ڕوناکی و چێشتلێنان، مرۆڤی کۆن بەهۆی دار و دوو، دیاردەکانی سروشتەوە، توانیویەتی ئاگر بکاتەوە و گەرمی و ڕوناکی دەست بکەوێت، کە ئەمەش کارێکی قورس بووە و بە زەحمەت و هەوڵ و تێکۆشان دەستی کەوتووە، هەربۆیەش ئاگر لەلایان پیرۆز بووە، کە ئەمەش دواتر لە دابونەریت و ئاینەکانیشدا ڕەنگدانەوەی هەبووە، تا ڕادەیەک کە هەندێکیان بە ئاگرپەرست ناویان دەرکردووە، تا ئێستاش ئەم دیاردەیە، لە بیری تاکی کورددا تۆمارکراوە و زۆرجاریش بەبێ ئاگالێبوونی خاوەنەکەی لە زمانەکەیدا ڕەنگ دەداتەوە، وەک ئەوەی سوێند بە ئاگر دەخوات، وەک ئەوەی دەڵێت: (به و ئاگرە، فڵانە شت وایە)، کە ئەمەش بێگومان لە ڕوانگەی ئاینی ئیسلامەوە پەسەند نییە و نابێت مرۆڤی مسوڵمان بێجگە لە خوای گەورە و تاک و تەنیا سوێند بەشتی دیکە بخوات.
ئیدیۆمی دەڵێی ئاگرە، بەیەکێک دەگوترێت: کە چووە جێگایێک زۆر پەلەپەلی بێت و جێ بەخۆی نەگرێت و زوو بڕوات و ئەو شوێنە بەجێبهێڵێت، وەک یەکێک کە لەسەر ئاگر یان شتێکی داغکراو دانیشتبێت، وایە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,258 ganger