کردی بە بنێشتە خۆشەی ژێر ددانی
بنێشت: لەبریندارکردنی دارەبەن و قەزواندا جەوییەکی زەردباوە دەڕژێتە دروستکراوێکی شێوە هێڵانەی چکۆڵە، دواتر لە مەنجەڵ دەکوڵێنرێت و زەردباوییەکەی دەبێتە سپی وجیڕ دەبێت، بنێشتە خۆشە یان جاجکە خۆشە بنێشتی خۆشکراوە، بنێشت بەرهەمێکی کوردەوارییە و دەنێردرێتەوە دەرەوەی کوردستان وەکو خۆراک و دەرمان بەکاردەهێنرێت، یەکێک لە خاسیەتەکانی بنێشت جوینیەتی، هەڵبەتە جوینیش بەددانە و بۆ ماوەیەکی زۆر دەجاوێنرێت-دەجورێت، ئه و زۆر جوینەش بووە بەئیدیۆم و بە کەسێک کە قسەیەک یان بەسەرهات و گرفت و کێشەیەک زۆر بڵێتەوە بە تەوس و نیگەرانییەوە دەوترێت: کردی بە بنێشتە خۆشەی ژێر ددانی.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 848 ganger