بەغدا (بە عەرەبی: بغداد) گەورەترین شاری عێراقە و لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا لە پاش قاهیرە دووەم شاری گەورەی عەرەبییە. بەغدا لە نێوان ساڵانی 762 بۆ 764 دروست کراوە. لە سەردەمێکدا پایتەختی خەلافەتی عەباسی بووە. ڕووباری دیجلە بە ناوەڕاستیدا تێدەپەڕێت و بەغدا دەکات بە دوو بەشی سەرەکییەوە لە ڕووی جوگرافییەوە، شاری بەغدا لە دەیەی یەکەمی سەدەی هەژدەیەمی زاینیدا ئەبوجەعفەری مەنسوور بە شێوەیەکی بازنەیی بە دەوری ڕووباری دیجلەدا نەخشەسازی بۆ کێشاوە و دروستی کردووە.
زۆرینەی دانیشتوانی شاری بەغدا سوننە مەزهەبن و هاوکات و کورد و تورکمانیش پێکهاتەیەکی دیکەی دانیشتوانی ئەم شارەن. یەزیدی و سوبی و مەسیحییەکانیش کەمایەتییەکی دیکەن و لە پێش ساڵی 1948یشدا جولەکەکانیش ڕێژەیەکی زۆریان لەشاری بەغدا هەبوون، بەڵام دوای دامەزراندنی دەوڵەتی جولەکە ژمارەیان بەرەبەرە ڕووی لە کەم بوونەوە کرد تا ساڵانی پەنجاکان وای لێهات ژمارەیان بەرەو نەمان چوو.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,299 ganger