شەریکی قەلێ دەم بەگووە
قەل وتویەتی: بێچوم بوو بە دوو، تێرم نەخوارد لە گوو ئەمەش ئەوە دەخاتەڕوو کە باڵندەی قەل له سەر کەلاک و گیفۆک و زبڵدان و پاشماوەکاندا قوت و خۆراکی خۆی پەیدا دەکات، هەڵبەت ئه و شوێنانەی خۆڵ و خاشاک، پڕیەتی لە پاشەڕۆ چ لەسەر زبڵدانەکان چ ناو هەناوی کەلاک و لاشەکەوتووەکان، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ حاڵەتی هاوبەشیکردن و هاوڕێیەتی و برادەرایەتی بەکاردەهێنرێت ئەگەر برادەر و هاوەڵەکەت باش بێت ئەوا تۆش کەسێکی باشی، ئەگەر ولاش و هاوەڵ و هاوڕێ و دۆست و برادەرەکەشت کەسێکی خراپ بێت ئەوا تۆش وەکو ئه و بەخراپ سەیردەکرێیت، بۆیە کورد گوتویەتی: شەریکی قەلێ دەم بە گووە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 998 ganger