هەمیشە خەنجەری تانیوە هەڵکێشاوە
خەنجەر، ئامێرێکی کورتیلەیە لە ئاسن و دەسکی دار دروستکراوە، لە کۆندا لەبەر پشتێن هەڵگیراوە و دانراوە بۆ هەر پێویستیەک چ بۆ سروشت و ئاژەڵان چ بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی مرۆڤ و دوژمنان بەکارهێنراوە ، کاڵانێکی هەبووە، تا لەشی مرۆڤ زامدار نەکات، هاوشێوەی(دەمانچە و کیفک)ی ئەمڕۆ بووە، وتراوە: پیاو پێویستە تیخێکی پێ بێت، کەم پیاو هەبووە لە سەردەمی کۆن خەنجەرێکی پێ نەبوو بێت، چۆن لەمڕۆدا مرۆڤ دەمانچەکەی سوار دەکات و فیشەکی دەخاتە بەر، ئەوهاش پیاو هەبووە زوو زوو مسک و دەسکی خەنجەرەکەی گرتووە و لە ناو کاڵانەکەی هەڵیکێشاوە گوزارشتە بۆ ئامادە بوون و ڕوو بەڕوو بوونەوە، ئینجا ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی حەز لە ئاژاوه و شەڕانی دەوترێت: هەمیشە خەنجەری تا نیوە هەڵکێشاوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 615 ganger