ژن پاژنەشی دوژمنیەتی
له و ڕۆژەوەی ژن بووە بە موڵکی پیاوان، بۆ پیاوی مەرد و خاوەن ناموس و بە ئاوەز، ناموس بەنرخترین و بە بەهاترین و گرانترین شت بووە لەلای، هەر بۆیە لە هەموو ئایینە ئاسمانیەکانەوە ئامۆژگاری و ڕێنمایی تایبەت و پاداشت و سزای گەورەی بۆ دانراوە، ئەمەش وایکردووە ئافرەت و ژن داپۆشراو بن و شوێنە وڕوژێنەرەکانیان دابپۆشن و لە چاوی پیاو و ڕەگەزی نێرینە بەدووری بگرن، ژنانیش ئه و ڕاستیەیان بۆ دەرکەوتووە و دەزانن نەوەک شوێنە هەستیارەکانیان بەڵکو پاژنە-پاشنەی پێشیان کاریگەری لەسەر ڕەگەزی بەرامبەر دروست دەکات، ئینجا ئه و کاریگەرییە و گرانی ناموسە لە کوردەواریدا زۆر پارێزگاری لێکراوە و بووە بە ئیدیۆم و بەڕێنمایی و ئامۆژگارییەوە واتراوە(ژن پاژنەی پێشی دوژمنیەتی) واتە:(ناموس گرانە) و دەبێت زۆر ئاگاداری بین.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,420 ganger