دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان سەرنوسەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی سایتی (PUKmedia) بە بۆنەی نۆزدە ساڵەی دامەزراندنی سایتی (PUKmedia)وە گەرمترین پیرۆزبایتان لێ دەکەین کە لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا لە پاڵ کەناڵە بینراو و بیستراوەکانی تری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتدا توانیوتانە وەک سەکۆیەکی دیجیتاڵیی جگە لە زمانی کوردی، بە عەرەبی و چەند زمانێکی تریش دەنگ و هەواڵەکانی کوردستان بە دونیای دەرەوە بگەیەنن.
بەڕێزان هەر لەم یادەتاندا کە نزیکن لە دوو دەیەی کارکردن و تێکۆشان، هیوادارین بۆ ساڵانی ئایندە پێگەکەتان لە ڕیزبەندی پێشەنگەکان دا ببینین و شاد و سەرکەوتووبن.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,141 ganger