شەهید جەمال حەیدەری
لە ساڵی 1926 لە شاری #هەولێر# لەدایکبووە، کوڕی حەیدەر عاسم حەیدەری و فەزیلە وەلی چەلەبی یە.
لە بنەماڵەیێکی مەلازادەی بەناوبانگی شاری هەولێرە،
خوشک و براکانی مەلیحە، سەلمە، نازەنین، عاسم، ساڵح، موهیب، مومتاز و جەمشید.
جەمال حەیدەری سەرەتایی و ئامادەیی لە هەولێر تەواوکردووە و دواتر دەبێتە خوێندکاری کۆلێژی مامۆستایان لە بەغدا.
هەر لە قۆناغی ناوەندیەوە لە ساڵی 1941 شەیدای خەباتی سیاسی بووە و کەوتووەتە پاڵ بزووتنەوەی نیشتمانی و خەباتی چینایەتی کەبۆ یەکەم جار بە بیروباوەڕی مارکسی گەیشتووە.
لە دوای جووڵانەوە شۆڕشگێڕیەکەی شیوعیەکان لە تەموزی 1963 لە ئۆردوگای ڕەشید فەرمانی دەسگیرکردنی درا و لە ئەنجامی ئەشکەنجە و ئازاردانێکی زۆر لە #20-07-1963# ئیعدام کرا و بۆ ڕۆژی دواتر لە ئێستگەی بەغدا لە بەیانێکدا حاکمی سەربازی هەواڵی لەسێدارەدانی بڵاوکرایەوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 888 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!