بووە ڕێی شامێ
لەکۆندا کوردی موسڵمان دوورترین ڕێگەی نێوان شام و شارەزوور بووە، بۆ فەریزە و ئەرکی جێبەجێکردنی(حەج) بەپێیان و بەپشتی ووڵاغ و حوشتر و کاروان و قەتار بووە، ئه و ڕێگەیە توش بووە لە گەرما و سەرما و بڕینی بیابان و تێنوێتی و برسێتی و چەتە و چەتەگەری و تاد له و ڕێگایەدا هەبووە، ڕێگایەکی ئاسان نەبووە سەفەر و ڕێبواری ئه و ڕێگایە، ئینجا ئه و ڕێگای شامە بووە بە ئیدیۆم بە کەسێک دەوترێت کە شتێک زۆر دوور بخاتەوە، یان ڕێیەکی کورت هەر نەبڕێت و بە تەوس و گاڵتەوە دەڵێن چییە بووە ڕێی شامێ.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 417 ganger