ئایە یاخود ئەمیرە تەمەنی 11 ساڵانە) داحش پەش فراندنیان ناوی گۆریون) و ئەمیری برای 10 ساڵە، خەڵکی گوندی گرعوزێرن لە ڕۆژئاوای #شنگال#. تاوەکو ئێستاش سێ برا، خوشکێک و دایک و باوکیان نادیارن. ئێستا گەڕێندراونەتەوە لای خوشک و مامێکیان.
زمانی کوردی و عەرەبی بیرچووەتەوە و بە تورکی قسە دەکات.لەبارەی ڕفاندنیان لەلایەن #داعش# گوتی لەگەڵ براکەم ئێمەیان برد بۆ ئەوێ. ژنێک هەبوو لەگەڵمان. ئێمە ناسنامەمان نەبوو، جا کە ویستیان ناسنامەمان بۆ دەربکەن، ئێمەیان هێنایە ئێرە، بەڵام پۆلیس گومانیانکرد و زانیان ئێمە منداڵی ئەوان نین. ئنجا ئێمەیان هێنایە بەشەناوخۆیی.. ڕۆژی هەینی #04-09-2020# لە ڕیگای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە خانەی بێسەرپەرشتان تورکیاوە گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,702 ganger