خەنجەر لەکایە
خەنجەر، پارچە ئاسنێکی تیخ و تیژە هاوشێوەی(دەمانچە)ی ئەوڕۆ بووە، پێشینان پێیان سونەتی بووە کە مرۆڤ تیخێکی پێ بێت، بۆیە زۆربەی گەنج و لاو وپیاوەکان قوڵە، کوڵە خەنجەرێکیان لەبەر پشت و ناو کاڵانیان بووە، زۆر کەسی کوشتووە ئه و تیخە ئاسنە توند وەشێنراوە و شوێنی کارای گرتبێت کەسی نەجات نەداوە و ڕۆحی کێشاوە، کا، دەرئەنجامی کوتانی خەرمانە بەجەنجەڕ و جیاکردنەوەی کا ودان هاتۆتە کایەوە، کا خۆراکێکی زۆر و زەوەند بووە و لەمشە بووە، خەنجەر لەکایە واتە خەنجەر لە کادان هیچی ناوێت و زۆر ئاسانە، یان گوزارشتە بۆ ئەوەی کەسێک دەستی لەناو کا بێت چەندی لێ دەربهێنێت هەر کادینەکە کای لێ نەبڕێت، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەمەبەست بەکاردێت بۆ یەکێک زۆر دەستی بڵاو بێت بەهەردوو لەپان خەرج بکات و داهاتەکەش خۆی خاوەنی نەبێت، بەتەوسەوە بەوکەسانە دەوترێت(خەنجەری لەکایە).[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 796 ganger