چاکە لەگەڵ کرمانجان بکە.
کرمانج خەڵکی ڕەمەکی و ڕەشۆکی کوردن، ئەحمەدی خانی دەڵێت(کرمانجم و کۆهی و کەناری، ڤان چەن خەبەرێن کوردەواری) هەولێری دەڵێن: دەشتەکی و سلێمانی دەڵێن:لادێی و کۆیش دەڵێن: کرمانج، کرمانج پیشە و کارییان کشتیاری و ئاژەڵداری و وەرزێری و جوتیارییە، ژینی لادێ پڕکاروکاسبیە و لەبەر پڕئیشیان پێ ناپڕژێن هەموو کارەکانیان ئەنجام بدەن، لەبەر ئەوەی گوندەکان و لادێکان سییەکانی شارن، هاتوچۆ و هاموشۆی یەکتری نێوان شار و گوند، مامەڵە و ئالوێر و شت گۆڕینەوە و هەڵوێست و کارو ئیش پێک بوون ڕوودەدات، خەڵکی شار پێیان وایە کرمانج بەچاکەکردن لەگەڵیدا تێ ناگات و ئەمەکداری ئه و چاکەیە نابێت، وەک ئیدیۆمی(ڕەنگ نییە بەعەرەب بڵێی مەرەحەبا، هەندێک دەخوات و هەندێک دەنێتە بن عەبا) بووە بە(ڕەنگ نییە بە کرمانجیش بڵێی مەرەحەبا هەندێک دەخوات و هەندێک دەنێتە بن عەبا) کۆییش ئەگەر دڵیان کارێکی کەسێکی گوندەکان نەگرێت دەڵێن(ڕەنگ نیە چاکە لەگه کرمانجان بکەی).[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 642 ganger