هەنگاو: لە ماوەی مانگی زایینیی ڕابردوودا لانیکەم 37 چالاکی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارە، بەندکران، لێدانی قامچی و پێبژاردنیان بە سەردا سەپاوە.
بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندیی ئاماریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی تەموزی 2020، لانیکەم 36 چالاکی مەدەنی، سیاسی و مەزهەبیی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە دادگایی کراون و سەرجەم حوکمی 103 ساڵ و 6 مانگ بەندکران(تعزیری)، 13 ساڵ حوکمی بەندکرانی هەڵپەسێردراو(تعلیقی) و لێدانی 354 قامچییان بە سەردا سەپاوە. چالاکێکی دینیش حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، 16 چالاکی سیاسی، 11 چالاکی مەزهەبی و 10 چالاکی مەدەنی لە مانگی ڕابردوودا دادگایی کراون و حوکمیان بە سەردا سەپاوە.
شایانی باسە کە دوو چالاکی سیاسیی ژن لە مانگی ڕابردوودا سەرجەم حوکمی 20 ساڵ و 5 مانگ و هەروەها لێدانی30 قامچییان بە سەردا سەپاوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,860 ganger