بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان و عیراق وجیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی وئۆقرەیی بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی کوردستان، دەرباز بوونی وڵاتەکەمان لە سەرجەم ناخۆشی و قەیرانە کان و تێپەڕبوونی ئەم قۆناغە دژوارە.
هیوادارم لەم جەژنەدا هێز و لایەنە سیاسیەکان ئامێزی تەبایی و برایەتی بۆ یەکتری بکەنەوە، وئارامی وسەقامگیری باڵبکێشێت بەسەر هەرێمەکەماندا.
داواکارین لە خوای گەورە دەرگای ڕەحمەت و بە زەیی خۆی بەسەر نیشتمانەکەماندا بکاتەوە، وهەرچی زووە شیفا وچاکبوونەوەی یەکجارەکی بۆ هاوڵاتیانمان بنێرێت، و وڵاتەکەمان دەربازی بێت لەسەرجەم نەهامەتی و ناخۆشیەکان.
دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت، خوای گەورە نزاو پاڕانەوەی موسڵمانان قبووڵ بکات.
د. #ڕێواز فایەق#
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
30/7/2020