بزووتنەوەی یەکگرتووی ژنانی شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە ئێمە شەقام و سەنگەر چۆڵ ناکەین، سەنگەر و قەڵغان بەهێز دەکەین. لەم دواییەدا چالاکییەکەمان لە چەلێ چالاکیی تۆڵەسەندنەوەی هەموو ژنان، پنار، فاتمە، گۆنلو و سەحەر بوو.
کەبەدەهە ڕاشیگەیاندووە ژن لە دژی گێچەڵ پێکردن، دەستدرێژی، دادۆشین و کوشتن ڕاپەڕینە توڕەکەی لە شەقامەکان لە دژی سیستمی کاپتیالیستی پیاوسالار بە دروشمی 'بێدەنگ نابین، ناترسین و سەر دانانەوێنین' بەڕێوەدەبات و سیستمی کاپیتالیست هەڵدەدەینە 'زبڵدانی مێژووەوە'.
کەبەدەهە باسی ئەوەشیکردووە، دەوڵەتی تورک بکوژانی ژنان بە گواستنەوە و دورخستنەوە خەڵات دەکات. سەربازان و چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا، حەفتانین، باکووری کوردستان وەک ستراتیژیایی شەڕی تایبەت دەستدرێژی بەکاردەهێنن، لە دژی ئەو ژنانەی دیلکراون یان کوژران هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی جنسی ئەنجام دەدەن، لە بێ تەلەکانیاندا هەموو جۆرە سوکایەتییەک دەکەن، بۆیە لە دژی ئەو تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی و هەڕەشانە، وەڵاممان بەرخودان دەبێت.
کەبەدەهە ئەوەشی ڕاگەیاندووە ئێمە شەقامەکان، سەنگەرەکان چۆڵ ناکەین، سەنگەر و هێڵی بەرگری بەهێز دەکەین. دوایین چالاکیمان لە چەلێ لایەنێکی تۆڵەسەندنەوەی بۆ هەموو ژنان، پنار، فاتمە، گۆنول و سەحەرە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,456 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!