هاتنەوەی جەژنی قیامە لە خوشک و برایانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان پیرۆز دەکەم.
هیوادارم سەرباری خۆ پارێزی و نەگونجانی دەرفەتی کۆبوونەوە، مەسیحییەکان لە کەشێکی ئارام و پڕ لەخۆشیدا ڕۆژانی جەژن لەماڵەکانیان بەڕێ بکەن و ئەم بۆنە گرنگە ببێتە سەرتای تێپەڕاندنی بارگرانییەکانی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا.
کوردستان هی هەمووانە و ئەم بۆنەیەش یەکێکە لە جوانییەکانی پێکەوەژیانمان لەسەر ئەم خاکە دێرینە، ئەرکی هەموولایەکیشمانە بەهەموو توانامان پارێزگاریی له و فرەرەنگی و جۆراوجۆرێتییەی وڵاتەکەمان بکەین، چونکە یەکێکە لەسەرچاوە سەرەکییەکانی بەهێزیمان و هێمایەکە بۆ شارستانی بوونمان.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سە ڕۆکی ئە نجومە نی وە زیران
#11-04-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,316 ganger