ەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەم خاڵانەی خوارەوە شەوی ڕابردوو بەسەرپەرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگاری #هەولێر#، ژووری ئۆپەراسیۆنی کرایەوە:.
1- ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، سوپاسی زۆری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات کە دوێنێ 2020.3.24 لەیەکەم ڕۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆی سەرتاسەری بۆ ئۆتۆمبێل و پیادە، تا ڕادەیەکی زۆر باش پابەند بوون.
2- هەروەها سوپاسی هەموو هێزە ئەمنییەکان و ناوخۆ و پێشمەرگە دەکەین کە بە شەونخونی و ئێشکگریی بەردەوامیان بەشەو و ڕۆژ هەموو توانای خۆیان خستووەتەگەڕ لەپێناوی ئەوەی هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆمان لە شارەکەمان پارێزراوبن.
3- سوپاسی سەرجەم قەیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و فەرمانگەی تەندروستی و تەواوی تیمەکانی تەندروستی و هەموو ئەوانەش دەکەین کە ماندوونەناسانە و دڵسۆزانە بەکارەکانی خۆیان هەڵساون لەپێناوی پاراستن و خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
4- بە پێویستیشی دەزانین سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی و لقی هەولێری مانگی سوری عێراقی و تەواوی خێرخوازانی شارەکەمان بکەین، کە لەو ماوەیەدا بە هۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتۆتە پێش و بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆری هەژار بێ کار و کەسابەت بمێننەوە، بە ئەرکی مرۆیی و نیشتمانیی و ئاینیی خۆیان هەڵساون و کۆمەک و هاوکاریی و خواردنیان گەیاندۆتە ژمارەیەکی بەرچاووی خەڵکی کەم دەرامەت و هەژار و هێشتاش بەردەوامن.
هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی پارێزگای هەولێر دڵنییا دەکەینەوە، بەهەموو شێوەیەک لە هەوڵەکانمان بۆ خۆپارێزی و پاراستنی ئاسایشی تەندروستییان بەردەوامین و پارێزەری هاوشاریانی خۆمانین، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارین هاووڵاتییانمان پابەندبن بە بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ئەو چەند ڕۆژە بەرگە بگرن و خۆیان بپارێزن لە کۆبوونەوە و قەرەباڵغی و لەماڵەکانیان بمێننەوە.
#25-03-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,407 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!