لە چالاکییەکی هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# لە ناوەندی شاری عەفرین، دوو چەتە کوژران و چواریش برینداربوون.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لەسەر چالاکییەکی #شەڕڤان#انی لە ناوەندی شاری عەفرین دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 20ی ئەم مانگە لە ناوەندی شاری عەفرین هێزەکانمان دژی ناوەندێکی چەتەکانی فیرقەی حەمزە چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو چەتە کوژران و چواری دیکەش برینداربوون، هەر ئەو کاتە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ناوچەی شەرا و شێراوای سەر بە عەفرینیان تۆپباران کرد.[1]
#21-01-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,958 ganger