روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە نۆ ساڵی ڕابوردوودا 380 کەس لە سووریا کوژراون لەو ژمارەیەش 115 هەزار کەسی سڤیل و 22 هەزار منداڵ هەن و 69 هەزاریشیان #شەڕڤان# بوون.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابوردوودا 69 هەزار شەڕڤانی #هەسەدە# شەهید بوون و لەناوشیاندا شەڕڤانی بیانی هەن.
لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاندووە، ساڵی ڕابوردوو 764 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە خاکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پاک کردووەتەوە و 40 ئۆپەراسیۆنیان دژی گرووپە توندڕەوەکان ئەنجام داوە.
هاوکات هێزی ڕزگارکردنی #عەفرین#، بڵاوی کردووەتەوە ساڵی ڕابوردوو 252 چالاکیان ئەنجام داوە و لە کۆی ئەو چالاکییەنەدا 621 سەرباز و چەکداری سەر بە تورکیا کوژراون.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,988 ganger