سوپای تورک بەنیاز بوو لە دیرک سنوور ببەزێنێت، بەڵام بەڕەو ڕووی وڵامی تووندی #شەڕڤان#انی #قەسەدە# بوویەوە و لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای تورکدا لە گوندی قەسردیب شەڕێکی سەخت ڕوویدا. لەو شەڕەدا 6 سەربازی سوپای تورک کوژران و 23 سەربازی تریش برینداربوون. لە بەردەوامی شەڕەکەدا لە گوندی دەلاڤێ کەرا زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکا و دواتر سوپای تورک گوندەکەیان تۆپ باران کرد.
لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە ولەگوندی جاروودیە و سەربازانی تورک لەو دیوی سنورەوە شەڕ ڕوویدا. شەڕڤانان بارەگای سەربازی سوپای تورکیان لە گوندی بابیلای جەزیرە بۆتان کردە ئامانج، لەئەنجامدا شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە.
دوینێش لە بەرانبەرگوندی بانوکیە قەرەقۆڵی دژمن کرایە ئامانج و لەئەنجامدا قەرەقۆلەکە بە تەواوی کاول بوو. لەو هێرشەدا 6 سەرڤاز کوژران و 21 سەربازی تریش برینداربوون.
ڕۆژی 12-10-2019 لە بەرانبەرگوندی دێرکی بەرئاو شەڕڤانان خاڵێکی سەربازی سوپای تورک و زرێپۆشێکیان تێکشکاند.
لە شەری ڕۆژی 11-10-2019 سوپای تورک لە سەرانسەری سنووری ڕۆژئاوا بە تانک، تۆپ و فڕۆکە هێرشی سنووری ڕۆژئاوایان کرد.
لەئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانان 118 چەتە کوژران و 90 چەتەی تورک برینداربوون.
بە گشتی 23 شەڕڤان شەهید بوون و 37شەڕڤانی تریش برینداربوون.
=KTML_Bold=کوبانی=KTML_End=
کە ئەنجامی چالاکی شەڕڤانانی ئێمە سەربازێکی تورک کوژران و سوپای تورک گوندی عەلی شاریان تۆپبارانکرد. شەڕڤانان وڵامیان دایەوە و قەرەقۆلێکی سوپای تورک ڕووخێندرا.
=KTML_Bold=عامودێ=KTML_End=
لە نیوەڕۆدا شاری عامودێ و دێربێسیە تۆپبارانکرا. لەئەنجامدا شەڕڤانێکی ئێمە شەهید بوو و 2 ئەندامی پاراستن برینداربوون. شەڕڤانان وڵامیان دایەوە و قەرەقۆڵی سەر سنوور سوتێندرا و زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکا.
=KTML_Bold=قامیشلوو=KTML_End=
هێرشەکانی دوژمن لە سەرتاسەری سنوور بەردەوامە و شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە و هێرشەکان تێکدەشکێنن. لەگوندی سێ گرکا زرێپۆشێک تێکشکا و سەربازانی ناو زرێپۆشەکە کوژران.
لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی سوپای تورک هاووڵاتییەک شەهید بوو.
هەروەها لەئەنجامی هاوەن باران و تۆپبارانی سوپای تورک 6شەڕڤان و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی برینداربوون.
لە تەقینەوەیەکی #داعش# لە قامیشلوو ژمارەیەک هاووڵاتی شەهید و برینداربوون.
=KTML_Bold=#گرێ سپی#=KTML_End=
لە ناوەدنی سلوک و گرێ سپی شەڕێکی دژوار لە ئارادایە و سەرەڕای هێرشی هەمەلایەنە لە گوندی تل فندر و یاپسێ شەڕ بەردەوامە. لەو شەڕە دا 11چەتە کوژران و 2 شەڕڤان شەهید بوون و5 شەڕڤانی تریش برینداربوون.
=KTML_Bold=سەریکانی=KTML_End=
لە ڕۆژی شێیەمی بەرخۆدانی سەریکانی. شەڕڤانان توانیان گەمارۆکە تێکبشکێنن و شەڕ بەسەختی بەردەوامە. لەو شەڕەدا 94 چەتەی تورک کوژران و 81 چەتەی تریش برینداربوون.
هەروەها لە گوندی تل حەلەف، عەلی زیزێ، تل ئیرقەم، خربەت بنات، تل خنزیر، دیوار شەڕ بەسەختی بەردەوامە.
لەئەنجامی ئەوشەڕەدا 20 شەڕڤانی شەهید بوون و 24شەڕڤانی تریش برینداربوون. هاوکات زرێپۆشێک تێکشکا و سەربازانی ناوزرێپۆشەکە کوژران.[1]