موجز تاًريخ يهود کردستان
ئەم کتێبە لە نووسینی (بەرزان ئەحمەد کوردە) یە، لە 270 لاپەرە پێکهاتووە کە خۆی لە چوار بەشی سەرەکی و چەند تەوەرێکدا دەبینێتەوە جگە لە دەرنجام و لیستی سەرچاوەکان و کۆمەڵێک وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ. بەشی یەکەم تایبەتە بە مێژووی جووەکان لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی ئیسلامدا (عەبباسی و عوسمانی) سێ بە شەکەی دیکەش تەواو بۆ کوردستان تەرخانکراوە.
لەم کتێبەدا مێژووی پێکهاتەی جوولەکە و پەیوەندییەکانی بە تەواوی لایەنە جیاوازەکانییەوە لە باشووری کوردستان شیکراونەتەوە و خراونەتە بەر دەست. بنەچەی جوولەکە، مێژووی جولەکەکان لە عێراق، کۆنگرەی جوولەکەکان، ژمارەیان لە ئیسرائیل، شوێنی نیشتەجێبوونیان لە دنیادا، جوگرافیای ئیسرائیل، تەوڕات، جوولەکەکانی کوردستان، جووەکانی سلێمانی، لەڕووی ئابورییەوە، سیاسییەوە، کۆمەڵایەتییەوە، فەرهه نگ و داب، پێج جەژنەکانیان، نان خواردن، جل و بەرگ، هاوسەرگیری، تەداروکاتی خەنەبەندان، تەڵاق، لەدایکبوون، مردن...هتد.
هەر هەمان کتێب لە لایەن وەرگێڕ (عومەر ڕەسوڵ شینکی)ەوە بۆ سەر زمانی عەرەبی وەرگێڕدراوە. هەردوو کتێبەکە کوردییەکە بە تیراژی 2000 دانە و عەرەبییەکەیان بە تیراژی 1000 دانە لە چاپخانەی کارۆ چاپێکی جوان و شایستە بە خوێنەری کورد کراوە بەمزوانە بڵاودەبنەوە.
ناشێ زانستی مێژوویی وا سەیر بکرێت تەنها کۆمەڵێک زانیارییە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕابردوو، بەڵکو بریتییە لە شیکار و لێکدانەوەی واقیعی نەتەوەکان و پێشبینیکردنی ئایندەیان. تەنها لەم ساڵانەی دوایدا لێکۆڵەر و ئەکادیمییەکانی کوردستان گرنگیان بە دۆزی کەمینەی ئەتنیکی و ئاینییەکان و پەیوەندیان بە کۆمەڵگاوە داوە.
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ئامانجی بە دواداچوونە لە مێژووی بونی جولەکەکان لە کوردستان و دابەشبوونی جوگرافیایی و داب و فۆلکلۆریان، هەروەها لێکۆڵینەوە لە بنچینەی ئاینی جوولەکەش.
نووسەر [1]
Les boken: کورتە مێژووی جوولەکەکانی کوردستان
Totalt nedlasting:
517 ganger
Vi ber alle forfattere, oversettere og utgivere til å informere oss om de ikke er enige å ha sine bøker lastet ned fra Kurdipedia server.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,038 ganger