ئەمەش دەقی پەیامەکە:
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان...
هاتنی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت، جەژن دەرفەتێکی زێڕینە بۆ لێبوردەیی و بەرقەرارکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی، بەڵام بەداخەوە پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی بە ئاراستەیەک دەڕۆن خەریکە خۆشی و شادی جەژن لە گەلەکەمان تێکبدەن و نەهێڵن وەک جاران تامی بکات.
خەڵکی ئێمە وەڕەس بوون لە ململانێ، بێزارن لە شەڕە قسە و پاڵەوانبازی، یەکێتی و پارتی و حیزبە کوردییەکانیتر شەڕ و ئاشتی، ناکۆکی و کاری پێکەوەییان وەک یەک ئەزموون کردووە، ئیتر دوای ئەم هەموو ساڵە دەبێت لەوە تێگەیشتبێتین کە هێز لە پێکهاتندایە نەک لەشەڕە لێدوان و قوڵکردنی زیاتری ناکۆکییەکان.
خەڵکی کورد لە #کەرکووک# و ناوچە دابڕێنراوەکانیتر لە دۆخێکی یەکجار خراپ و دژواردا دەژین و هەست بە ئاسایش و ئارامی ناکەن، ڕۆژانە هەراسان دەکرێن و بەرەنگاری توندڕەوی و حوکمی چەک دەبنەوە، کەچی هەموو شەڕەکە لە دانانی پارێزگارێک و کێشەی کاندیدی ئەم پۆستەدا چڕ کراوەتەوە کە بەشێکی بچووکە لە کێشە کەڵەکەبووەکانی ئه و ناوچانە بە درێژایی تەمەنی دەوڵەتی عێراق.
لە سۆنگەی هەست کردنم بە مەترسییەکانی ئەم دۆخە و وەک بەجێهێنانی ئەرکی خۆم داوا لە سەرکردایەتی یەکێتی و پارتی دەکەم ئەم جەژنە کە بۆنەیەکی گەورەی لێبوردەیی و گەردن ئازادییە وەک دەرفەتێکیتری خێراو نوێ بڕەخسێنن بۆ پێکهاتن و تێپەڕاندنی تارمایی لێکترازان.
دووبارە جەژن پیرۆز بێت و خۆشی و شادی هەمیشە میوانی ماڵەکانتان بێت..
#03-06-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,519 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!