برای باوەژن نه دۆستە نە دوژمن
باوەژن خۆی خراپ دەبێتە دايک ئينجا نۆرەی براکەيەتی ببێتە خاڵ، زۆردەمێکە گوێبيستی ئەوە بويتی کە وتراوە(باوەژن خوا بناسە) لەهەزار باوەژنی يەک باوەژن خاس دەچەرخێ و ئەوانيتر زڕەيان دەگاتە کەشکەلانی فەلەک، کە باوەژن نەبێتە دايک و شوێنی دايک نەگرێتەوە ئەی چۆن براکەی ناسياوەتی و ئاشنايەتی و دۆستايەتی بۆ ئێمە دەبێت کەواتە بۆيە دەوترێت برای باوەژن نەدۆستە و نەدوژمن واتە نە بەچاوی خاڵ لێيی بڕوانە و نەبەچاوی ناحەز و دوژمن بەڵکو بەئاسايی دەبێت وەربگيرێت.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,245 ganger