دار مەکە بەکونی زەردەواڵەوە با پێوەت نەدا
زەردەواڵە لەبنەچەی مێشە زيانبەخشەکانە و چزويەکی هەيە بەردەوام سوارە و پڕبە گەرووەکەی ژەهر دەخاتە جەستەی ئه و نێچيرەی کە دەيەوێت ژەهری خۆی پێ دابڕێژێت، ئينجا لەکوردەواری لەجياتی شانەی زەردەواڵە بەماڵ و حاڵ و لانەی دەوترێت(کونە زەردەواڵە) لەسەردەمی مناڵيدا کەم کوڕە لادێی و شوانکارە هەبووە داری لە کونە زەردەواڵە وەرنەدابێت، زەردەواڵەکانيش بەکۆمەڵ هێرش دەکەنە سەر ئه و کەسەی دار لەلانەکەيان وەردەدات ئينجا کورد دەڵێ(زەردەواڵەکان هار بوون) واتە لەهيچ ناپرسن لەتاوی بارەگا و ڕەشماڵ و شانە و لانەکەيان و پاراستنی گەرا و بێچوەکانيان بەيەکەوە باڵەکانيان سەمفۆنيای سرودی بەرگری لە شانەکەيان دەژەنێت و پەلاماری ئه و دەستە دەدەن کە داری وەرداوەتە لانەکەيان هەڵبەت له و ژمارە زۆرەی زەردەواڵە بەلايەنی کەمەوە يەک دوو چزوت دەخەوێنرێتێ و پێوەت دەدرێت و زۆريش مەراق لەدەم وچاو و سەر وگوێلاک دادەگرن بۆ ئەوەی بتکەنە مەيمون و جارێکيتر زات نەکەيت بچيەوە دەروبەری کونە زەردەواڵەکە، ئينجا ئەمە بووە بەدرکە و کينايە لەکوردەواريدا بەکەسێک دەوترێت کە خۆی لەکارێکی دژوار هەڵبقهورتێنێ و مەترسی بکەوێتە سەر ژيانی و هەڕەشەی بکەوێتە سەر پێی دەوترێت ئه و کارە مەکە يان بۆ ئه و کارەت کردووە ئاخر ئەوهات لێ دێت چونکە وتويانە(دار مەکە بەکونی زەردەواڵەوە با پێوەت نەدا)
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,601 ganger