ئەوەندەی قوزی بزن لەگۆڕێيە، قوزی مەڕ بوايە حەيای دەچوو
لەزاری گفتوگۆی مەڕ و بزنەوە دەوترێت لەهەرد و کێودا کاتێک مەڕێک بە غاردان دەڕوات دونگی بەرز دەبێتەوە و شوێنی زاوزێی(قوز)ی بەدەردەکەوێت، بزنيش دەڵێت(های هوو هەموو هەرامەت له و گۆڕەيە)
ئەم گفتو گۆيە مرۆڤ دايناوە و بەپاشەڵی(بزن و مەڕ) بەراوردێکی لەنێوان دوو مرۆڤ داناوە مرۆڤێک خاوەن ئابڕو و شەرم لەگەڵ مرۆڤێکی پێچەوانە، هەڵبەت مرۆڤە بە ئابڕو و شەرمنەکە دەکەوێتە ژێر تانە و تەشەری مرۆڤە بێ شەرمەکە، بەنمونە ساڵ دوازدەی مانگ بزن قوزی لەگۆڕێيە کەچی بەيەک غاردان و دونگ بەرزبوونەوەی مەڕ و بەدەرکەوتنی قوزی لێی دەکاتە هەڵا و دەڵێت ئەرێ وەلڵا قوزی کەوتە گۆڕێ.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 12,241 ganger