ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕایگەیاند، گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار لە سێرت و بەدلیس چالاکییان ئەنجامداوە.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستادا، ڕۆژی 10ی ئاب لە کاتژمێر 16:00 دا لە گردی شەهید جان خورت لە هەرێمی هەرەکۆڵ لە پارێزگای سێرت چالاکییەکیان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ئەنجامداوە. هێزی گەریلا لە 2 قوڵەوە هێرشیان کردە سەر سەربازانی ئەو گردە و لە ئەنجامدا 4 سەربازی دوژمن کوژران.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە هێزەکانی یەژەئاستار لە پارێزگای بەدلیس ڕۆژی 12ی ئاب لە کاتژمێر 03:00 لە نزیک بنکەی سەربازیی شێخ جومعە لە دژی وێستگەی غازی کاتل چالاکییەکیان ئەنجامدا. بەهۆی ئەو چالاکییەوە وێستگەی غازەکە تێکشکێنرا.[1]
#12-08-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,188 ganger