کلکی کەرێ بە دەستەسڕی دەگرێت
ماڵە گوندييەکان کە دەچنە شاری و ماوەيەک لە شاری دەمێننەوە ئيتر کوڕ و کچەکانيان هەندێک دەگۆڕێن و کە دەگەڕێنەوە گوندەکەی خۆيان هێندێک بە فيز و تەکەبورەوە کاری کيڵگە و ئاوايی دەکەن بۆ نمونە ئەگەر کەرێ کورتان بکەن ئەوا بۆ ئەوەی پاڵوەکەی بخەنە بن کلکی کەرەکەوە کلکی کەرەکە بە دەستەسڕێک دەگرن وەک تەنەفور و دەعيە و فيز و بێزەوە گوايە ئەمە کاری پێشينەی خۆيان و باب و باپيرەيان نەبووە بۆيە ئەم درکەيە لە دوای ڕاپەڕينەوە واتە ساڵی 1991ەوە دوای ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانی باشوری کوردستان هاتۆتە ئاراوە به و کەسانەی کە فيز و خۆبەزڵزانيان هەيە دەوترێت(کڵکی کەرێ بە دەستەسڕێ دەگرێت).
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,089 ganger