ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
حکومەتی فیدراڵی عێراق
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق
نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا
رێکخراوی ئەمنێستی ئینەتەرناشناڵ
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی
خاچی سوری نێودەوڵەتی
تەندروستی #شاسوار عەبدولواحید# لە مەترسیدایە!
جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# داوا لە هاوڵاتیانی کوردستان، هێزە عێراقی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، قونسوڵگەری و باڵوێزخانەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و ناوەندە جیهانییەکان دەکات کە بەپەلە دەستوەردان بکەن و ژیانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە مەترسی ڕزگاربکەن.
داواش لە ڕێکخراوی ئەمنێستی و ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ دەکەین کە بەخێرایی کاربکەن بۆ پاراستنی گیانی شاسوار و هاورێکانی بەزوترین کات.
لە ڕۆژی 19 دیسەمبەر پاش ڕفاندنی لەلایەن هێزی چەکداری سەربە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە فرۆکە خانەی سلێمانی، شاسوار دۆخی تەندروستی تێکچووە و تائێستاش ڕێگە بە چارەسەرکردنی نادرێت، ڕێگە بە بینی نە لەلایەن پارێزەر نە لەلایەن خێزانەکەیەوە نەدراوە.
بۆیە داوای دەستورەدانی بەپەلە لە ڕێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق دەکەین کە بە فریای ژیانی شاسوار بکەون لە 24 چوار کاتژمێری داهاتو دا.
وەک جولانەوەی نەوەی نوێ لە سەبەینێوە ڕێکاری مەدەنی و یاسای دژ بە ڕفاندن و گۆشەگیرکردنی تەواوی بەندکراوانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەگرینەبەر و هەتا دڵنیابون لە سەلامەتی و ئازادی تەواوی دەستگیرکراوان لە ڕۆژی یەکەمی خۆپیشاندانەکانەوە.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ
#22-12-2017#