بشفڕێ هەر بزنە
بزن ئاژەڵە و باڵندە نییە، بەڵام له و ئیدیۆمەدا وەک باڵدار ئاماژەی پێدراوە، دەگێڕنەوە لە یەکێک لە ئاواییەکانی کوردستان دوو جوتیار لە دوورییەکەوە چاویان بە ڕەشاییەک دەکەوێت یەکێکیان دەڵێت: قەڵەڕەشە و ئەویتر دەڵێت: بزنە، به و شێوەیە هەردوو لا سوور دەبن لەسەر بۆچونەکانی خۆیان، ووردە ووردە نزیک دەبنەوە و ئەوەی دەڵێت:قەڵەڕەشە بەردێک لە ڕەشاییەکە دەگرێت و قەڵەکە دەفڕێت، ئەویش دەڵێت نەم ووت: قەڵەڕەشە کابرای کە بەبزنی تێگەیشتووە دەڵێت: بەخوای بشفڕێت هەر بزنە.
ئینجا ئه و ڕووداوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی نەسەڵمێن دەوترێت بەخوای بابە بشفڕێت هەربزنە، واتە سودی نیە لەگەڵی بڵێیت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,595 ganger