گاسور سەر بڕا بێ خەتا، قوز بەشەمێشيان هەر گا
ئەمە لەچيرۆکێکی کوردەوارييەوە سەرچاوەی گرتووە دەگێڕنەوە پياوێک بۆ کارێک سەفەرێکی دووری دەکەوێتە بەر و بەژنەکەی دەڵێت ماوەی مانگێگم پێ دەچێت بەڵام ئه و پياوە دڵی لەژنەکەی پيسە و قوز و شوێنی شەرمی بەشەمێ دادەپۆشێت تاوەکو دواتر به و شەمێيە بزانێت ئايا خيانەتی لێکردووە و کەس چويتە سەرجێی يان نا، له و ماوەيەدا پياوێکی ئاوايی بەژنەکەی فێر دەبێت و ڕۆژانە هاموشۆی ژنەکە دەکات و بەفرت وفێڵ شەمێيەکە لێ دەکەنەوە و بەر لەگەڕانەوەی کابرا، بە شێوەيەکی ئەندازەيی هاوشێوەی مێردەکەی شەمێيەکە لە شوێنی شەرمی دەداتەوە، بەڵام له و کەين وبەينە پياوێکی ئاواييەکە دەزانێت و لەدوورەوە چاودێری کردوون، پياوە ومێردی ژنەکە لەسەفەرەکەی دەگەڕێتەوە و يەکسەر دەچێت سەيری دامێنی ژنەکە و شەمێيەکە دەکات دەبينێت وەک خۆيەتی و هيچ دەستکاری نەکراوە، پياوەکە لەدڵی خۆيدا نەزری کردووە ئەگەر شەمێيەکە وەک خۆی بێت ئەوا گاسوری بۆ بکاتە خێر، گاسور سەردەبڕێت و گۆشتی گاسور ئاوايی پڕ دەکات ئه و کابرايەی کە بە نێوانی ژنەکە و پياوەکەی دەزانی لەبەرە خۆيەوە دەڵێت(ئێ هێی گاسور سەربڕا بێ خەتا، قوز بەشەمێشيان هەر گا) ئەم ئيديۆمە زۆر بوار دەگرێتەوە(بوونە قوربانی خەڵکی بێ تاوان و ساويلکەيی) و(دز و ساحێب ماڵ يەک بن گا لە دەلاقەوە ئاوديو دەکەن)يان(فێڵ کردن و مرۆڤ بيەوێت هەر کارێک بکات هيچ لەمپەرێک ناتوانێت ڕێ لە نياز و ئارەزووەکانی بگرێت).
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 903 ganger