ئەنجومەنی بریتانیا پڕۆژەی بنیادنانی تواناکان لە خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 14 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی بۆ پڕۆژەکە تەرخان کردووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 6ی تەموزی 2017، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی پڕۆژەکەی ئەنجومەنی بریتانیای بۆ هاوکاریکردنی کەرتی پەروەردە و تواناکانی قوتابیانی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستەڕوو و ڕایگەیاند، لە ساڵانی 2010-2011، ئەنجومەنی بریتانیا ژمارەیەک بەرنامەی بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کرد کە ئەوکات زیاتر لە شەش هەزار مامۆستا مەشق و ڕاهێنانیان پێکرا و هاوکاری بەشێک لە پەروەردەکان کرا.
پشتیوان سادق، وتیشی ئەنجومەنی بریتانیا بەشی دووەمی پڕۆژەکەیان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن کە بڕی 14 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی بۆ تەرخان کراوە، لەم پڕۆژەیە کار لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و بە دیارخستنی تواناکانی قوتابیانی بنەڕەتی و ئامادەییەکان دەکرێت.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکە ماوەی سێ ساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت کە لە هەرێم بۆ جاری یەکەم لە هەولێر پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت دواتر شارەکانی تریش دەگرێتەوە.
لای خۆشیەوە نوێنەری ئەنجومەنی بریتانیا ڕایگەیاند، پڕۆژەکەیان دەرفەتی گەیشتن و وەدەستهێنانی خوێندن بۆ منداڵانی پەککەوتە و خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕێگەی کۆکردنەوەی زانیاری داتابەیس و تازەکردنەوەی یاسا و بەرنامەکان و بنیاتنانی تواناکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەڕەخسێنێت.
06-07-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,521 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!