تۆڕەکانی ئاوی خواردنەوهی ناوچەکانی ئیدری #باکووری کوردستان#، کە بەهۆی توانەوەی بەفری #چیای ئاگری# و دروستبوونی لافاو تێکچووبوون، نۆژەنکرانەوە.
چیای ئاگری، کە بەرزترین چیای باکووری کوردستانە لە ئاستی ڕووی دەریاوە، هەر چوار وەرزی ساڵ بەفری لێ نابڕێت. بەهۆی توانەوەی بەشێک له و بەفرە کە لە وەرزی زستاندا کەڵەکە بووە، لێشاوی ئاوی تواوە بەره و دامێنی چیاکە دروستبوو، ئەوەش بووە هۆی تێکدانی تۆڕی ئاوی گوندەکانی بناری چیاکە.
فەرهات ئاکوش، سکرتێری گشتیی ئیدارەی پارێزگای ئیدر ڕایگەیاند، سەرباری سەختیی کارەکە بەڵام پرۆژەکە بەردەوامە.
لافاوەکە لە دۆڵێکی دامێنی چیاکەوە ڕژا و لافاو دروستبوو. بەهۆی لافاوەکەوە تۆڕی ئاوی گوندی یەنیدۆغان زیانی پێگەیشت و لەکارکەوت. ئەوەبوو پرۆژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی ئیدرەوە نۆژەنکرایەوە.
سکرتێری گشتیی ئیدارەی پارێزگای ئیدر لەبارەی تەواوبوونی پرۆژەکە دەڵێت، ئێستا بە تەواوی پێداویستییەکانەوە کاردەکەن و کاری پرۆژەکە لە دامێنی چیاکەدایە.
ئەو پرۆژەیە ئاوی پاک بۆ گوندی یەنیدۆغان و دەوروبەری دابیندەکات، ئەگەرچی بەهۆی توانەوەی بەفرو لافاوەوە زیانی پێگەیشتووە، بەڵام دانیشتووانی ناوچەکە بە ئومێدەوە چاوەڕێی چاککردنەوەی تۆڕی ئاوی ناوچەکانیانن.
01-07-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,718 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!