بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بۆ بنەماڵەی شاعیری گەورەی گەلەکەمان، خوالێخۆشبوو خالدی حسامی (مام هێدی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورەو ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا خالدی حسامی (مام هێدی)مان پێگەیشت. مام هێدی، شاعیرێکی گەورە و تێکۆشەر و شۆڕشگێڕێکی بەباوەڕ و بە هەڵوێست بوو. ژیانی خۆی لە پێناوی دۆزی ڕەوای گەلەکەی و سەرکەوتنی خەباتی کوردایەتیدا بەسەر برد و لەو پێناوەشدا ئاوارەیی و ماندووییەکی زۆری چێشت.
هێدی نموونەی وەفا و دلسۆزی و نیشتمانپەروەری بوو. هیچ سنورێکی بۆ کوردایەتی و خەباتی نەتەوەیی نەدەناسی. هەر بۆیەش هەمیشە لە لایەن نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرانەوە بە چاوی ڕێز و تەقدیرەوە چاوی لێدەکرا و یەکێکیش بوو لەو کەسایەتییانەی لای جەنابی بارزانی نەمر هەردەم جێی ڕێز و حورمەت بوو. لە دەستدانی مام هێدی خەسارەتێکی مەزن بوو بۆ گەلەکەمان و ئەدەب و فەرهەنگی کوردەواری. لە پرسەی مام هێدی دا سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە و کەسو کاری ڕەحمەتی و تەواوی ئەدیب و نوسەر و شاعیرانی کوردستان دەکەم و خۆمان بە خاوەن پرسە و بەشداری خەمتان دەزانین.
سڵاو لە گیانی پاکی مام هێدی و لە خودای مەزن داواکارین جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە ڕاجعون
مەسعود بارزانی
29-10-2016
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,749 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!