- مانگرتنی کارمەندان و پزیشکەکانی نەخۆشخانەی ڕزگاری لەشاری هەولێر، لەسەر خشتەی نوێی مووچە دەستپێکرد.
- بەشی ناوخۆیی کچان بەهۆی بێکارەباییەوە لە هەولێر خۆپیشاندانیان کرد.
- کۆمپانیای ئاسیاسیڵ بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی، بەهۆی قەیرانی دارایی نرخی پەیوەندیکردنی بەڕێژەی 50% کەمکردەوە و بۆ هێزەکانی پێشمەرگەش پەیوەندییەکانی دەکات بە خۆڕایی.
- محەممەد حاجی ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕووداوی ڕاگەیاند: "پەیوەندیم بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و پشتگیری کاری سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم".
- 18 هاوڵاتی خەڵکی کۆبانێ کە پێشتر لەلایەن ڕێکخراوی تیروریستی داعشەوە دەستگیرکرابوون لە زیندانی شاری باب هەڵهاتن و گەیشتنە شاری کۆبانێ، لەئێستاشدا لە ناو کەسوکاری خۆیانن و لە کەمپی مشتەنوور نیشتەجێن.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 11,617 ganger