بۆ خێزان و بنەماڵەی هونەرمەند کەریم کابان
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی خۆشەویست(مامۆستا کەریم کابان) نیگەران بووم، بەناوی خۆم و پەرلەمانی کوردستانەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە خۆتان و بنەماڵە تێکۆشەر و سەربەرزەکەتان دەکەم. بە کۆچی دوایی مامۆستا کەریم کابان، یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی گۆرانی و مۆزیکی ڕەسەنی کوردی ئاوا بوو. ئەم هونەرمەندە خۆشەویستە لە ئەزموونی دەوڵەمەندی کاری هونەریدا خاوەن دەنگ و ستایلێکی تایبەت بە خۆی بوو، کە هەرگیز تایبەتمەندی گۆرانییەکانی لەناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا لەیاد ناکرێت. هەربۆیە بە داخ و خەمێکی قوڵەوە داواکارم لە خوای گەورە، کۆچی دوایی مامۆستا کەریم کابان دواهەمین خەم و پەژارەتان بێت و گیانی پاکی ئەم هونەرمەندەش بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.
انا لله و انا الیە ڕاجعون
د.یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
14-01-2016
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 12,922 ganger