سەعید محەمەد
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: "تەنیا لە مانگی کانوونی دووەمی 2015 هەشت سەد و 36 داعش بە دەستی پێشمەرگەی کوردستان کوژراون".
سەعید مەم و زینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی و ئاگادار لە ڕەوشی موسڵ، بە خەندانی ڕاگەیاند: "لەماوەی مانگی ڕابردووی 2015 بەپێی ئه و ئامار و زانیارییەی لای ئێمە هەیە 836 داعش بە دەستی پێشمەرگە کوژراون، هەورەها داعش 42 ئافرەتی له و مانگە کوشتووە".
وتیشی: "هەر له و مانگەدا یەکی داعش 107 هاوڵاتی مەدەنی لە موسڵ کوشتووە کە 7 له و هاوڵاتیانە کوردن، هەروەها 4 ئەندازیاری دەستگیر کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشی کردووە لە گەڕەکی سۆمەرییەی موسڵ و 7 چەکداری داعشی کوژراون".
- 01-02-2015
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 12,835 ganger