$باشووری کوردستان$
- لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 40 چەکدارای #داعش# لەناو شەنگال لەلایەن هێزەکانی #پێشمەرگە#ی کوردستانەوە کوژراون، زۆربەیشیان ئەوانەبوون کە پێشتر دەستیان لە ڕفاندن و شەهیدکردنی کوردانی ئێزدی لە شەنگال هەبووە.
- لە شارۆچکەی دوز#خورماتوو# مەلایەکی ئایینی بەڕەگەز کورد درایە بەر دەستڕێژی فیشەک و کوژرا.
- بەشێکی زۆر لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی شاری #کەرکووک# خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوایان کرد چیتر میلیشیا شیعەکان مامەڵەی خراپ بەرانبەر بە شۆفێرانی کورد نەکەن و شۆفێرانی کورد نەڕفێنن، هەر بەو هۆیەشەوە ڕێگەی نێوان (کەرکووک - بەغداد)یان داخست.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,229 ganger