دیاردەیەکی ئیسلامی-کوردییە، هەر ساڵێک باران دوابکەوێت یان نەبارێت و وشکەساڵی بێت، خەڵکانێکی زۆر کۆدەبنەوە و بەکۆمەڵ نوێژ دەکەن، گوایا یەزدان گوێیان لێدەگرێت و بارانیان بۆ دەبارێنێت.. بەبیروڕای ئەو کەسانە باران یەزدان دەیبارێنێت و دیاردەیەکی سروشتی نییە. ڕۆژی 29-11-2010 لە باشووری کوردستان لە دەیان ناوچە ئەم نوێژە بارانەیە ئەنجامدرا، شایانی باسە هیچ کاتێک وەکو ئەو ڕێکەوتە نوێژە بارانەی وا زۆر ئەنجام نەدراوە. پێشتر لە ناو کوردا بووکە بەبارانێ هەبووە، بەڵام ئێستا ئەم نوێژە ئیسلامییە جێگای ئەوەی گرتووەتەوە..
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 9,450 ganger