ناوی سیانی: ئەنوەر حسێن سەعید
نازناو: ئەنوەر بازگر
لەدایکبوون: #سلێمانی# 1972
ماوەی (32) ساڵە دەستی کردوە بە کاری سیاسی و ڕاگەیاندن و فەرهەنگی.
ئێستا لێپرسراوی دەزگای ئایدیایە بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
پلەی خوێندن:
-دبلۆم لە کارگێڕی، پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی (1992-1993)
-بەکالۆریۆس لە ڕاگەیاندن - کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان (2013-2014)
ئەزموونی کاری میدیایی و ڕێکخراوەیی:
- سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕێبازی ئازادی (2000-2008).
- سەرنوسەری گۆڤاری (ڕۆژنامەنووس) (2014).
- بەڕێوەبەری ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان (2015-2020).
- ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان (2003-2016)
-جێگری نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان (2016-2021)
-سەرۆکی ڕێکخراوی (admn).
- دەستەی نووسەران و ستافی سەرەکیی چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردستان
- سەرپەرشتیار و ئەندامی کارای چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی
خول و ۆرک شۆپ و کۆنفرانس:
1. بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی و میدیایی سەردانی وڵاتانی جیاجیای ئەورووپا و ئاسیا و ئەفریقیای کردوە.
2. ساڵی (2012) بەشداریی خولی پێگەیاندنی کادیرانی قەڵاچوالانی کردوە و بڕوانامەی سەرۆک #مام جەلال#ی پێ دراوە.
3. بەشداریی کردوە لە کۆنگرەی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی لە (ڕووسیا، ئیسپانیا، فەڕەنسا و تونس).
خەڵات و ڕێزلێنان:
1 - ساڵی (2012) بڕوانامەی ڕێزلێنانی سەرۆک مام جەلالی پێ دراوە.
2 - خەڵاتی ڕێزلێنان، بەشی کلتوری و ڕۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا.
3 -خەڵاتی ڕێزلێنانی #سۆران#ی مامە حەمە.
4 - خەڵاتی ڕێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری جۆرجیا.
5 - خەڵاتی ڕێزلێنانی کەناڵی ئاسمانی کوردسات.
6 - خەڵاتی ڕێزلێنانی (کلمە ڕائدة) مرۆیی – ڕۆشنبیری ئەمەریکی.
7 - خەڵاتی ڕێزلێنانی ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری عێراق.
8 - خەڵاتی ڕێزلێنانی یەکێتی داهێنەرانی لوبنانی.
دەیان خەڵاتی تری وەرگرتوە.
نووسین و بڵاوکراوەکان:
- بڵاوکردنەوەی نزیکەی (3000) بابەت و ستوون و لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەوانی لە بوارەکانی سیاسی، ڕۆژنامەوانی، کۆمەڵایەتی.
- خاوەنی زیاتر لە (60) کتێبی چاپکراوە لە بواری سیاسی، ئەدەبی، فکری و ڕۆژنامەنووسی. کە زیاتر لە نیوەیان سەبارەت بە کاری میدیایی و ڕۆژنامەوانیین. [1]