لەدایکبووی ساڵی 1965ی شاری قەڵادزێیە، خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە زانستە سیاسییەکان، تێزی دکتۆرای لە هەمان بواردا لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای 11 سێپتەمبەر، مامۆستای زانکۆ بووە لە کۆلێژی یاسا و ڕامیاری زانکۆی سەڵاحەدین بەشی زانستە سیاسییەکان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە و سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵایە، ئەندامی بۆردی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستانە، وە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردستان و یەکێتی پەرلەمانتاران و یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و کۆمەڵەی زانستە سیاسییەکانی کوردستانە، خاوەنی دوو کتێبی چاپکراوە بە ناوەکانی(سیستەمی نوێی جیهان و دۆزی کورد) و (سەروەری دەوڵەت و پەیوەندی بە کوردەوە) [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 9,757 ganger